خوڵاندنەوە بەبێ چارەسەر

زانا تۆفیق بەگ

لە دوای دەستپێکردنی شەڕی ناخۆی لوبنان لە ساڵی ١٩٧٥دا بەشێکی زۆری هێزو گروپەکانی ناو ووڵاتی لوبنانی بۆنە بەشێکی گرنگی ئەجندای سیاسی دەزگا هەواڵگریەکان وەکو(موساد ، پاسداران ، هێزەکانی سەربەبزوتنەوەی رزگاری فەلستین  ، دەزگای هەواڵگری عێراق، هێزەکانی سوریا و دەزگای هەواڵگری)  یەکێکە لە پەرتۆکە گرنگەکانی موستشارێکی سیاسی لوبنانی بەناوی (وەدیع حەداد) لە  کتێبە بەناوبانگەکەیدا کە بە زمانی فەرەنسی و عەرەبی نووسیوێتی بەناوی (دەرگایەک بۆ خولاندنەوە) دەلێت ووڵاتی  لوبنان لەوکاتەدا جێگای دەستبادانی دەزگاکانی هەواڵگری بوو لەشەڕی ناخودا بەتایبەتی باسی شەڕی( صبرە و شەتیلە) دەکات وە کوشتنی بەشیر جمیلی سەرۆکئ جبهەی کتائبی لوبنانی کە بە مارونیە مەسیحیەکان بەناو بانگن دەلیت هەر هێزێك تواناو بەرژەوەندیەکانی خۆی ئەزموون دەکرد لە لوبنان ، سوودی لەوە هەلومەرجە سیاسیە ناجورەی نێوان هێزە سیاسیەکانی لوبنان وەردەگرت بەتایبەتی هێزەکانی ئسرائیل لە دەرگایەکەوە دەچوونە دەرەوە بەڵام لە دەرگای پشتەوە هێزەکانی پاسداران دەهاتنە ناووەوە بەهەمان شێوە هێزەکانی سوریاو مارینزی ئەمەریکی دەهاتن لەدژی یەکتر لەگەڵ هێزەکانی عیراق خەریکی جێبەجێکردنی ئەجنداو بەرژەوەندیەکانی خۆیان بوون لەسەر حسابی لوبنانیەکان نووسەر دەڵێت دۆخێکیان دروستکرد ئێرانیەکان و سوریەکان و ئسرائیلیەکان هەتا ئێستاکە هیچ دەزگایەکی لوبنانی بەشەرعی نەماوە بەردەوام سەرەوەری لوبنان هەر جارە لەژێر ناوێکدا پێشێلیان دەکرد هاوکات باس هاتنەناوەی هێزەکانی سوریاو ئێران دەزگاکانی هەوڵگری ئیسلائیل دەکات کە بەشێوەیەکی زۆرخراپ دۆخی سیاسی و کۆمەلایەتی لوبنانیەکان تێکدا وە نووسەر باس لە ناشرینترین فیگەرە سیاسیەکان لوبنان دەکا دەڵێت بەشەو هەموو لە کۆبونەوەوی داڕشتنی پلانی کوشتنی یەکیتری بوون بە رۆژ بە دوای جەزەکانی یەکتیرەوە بوون  ''

دۆخی عێراق هەمان سیناریوی لوبنانە بەشێوەیەکی زۆر خراپتر وە بە پێوەری گەنجاوتر وە کۆمەڵی هێزی سیاسی و دەزگای هەواڵگری خەریکی ململانین ، بۆ بەدەستهینانی بەرژەوندیەکانی خۆیان لەسەر خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان ؟ ململانیەکانی ئەم دەوڵەت و هێزانە تەنها بۆ تێکدانی ئاسایشی ناخۆی عێراق کارناکەن بەڵکۆ ،هەموو هێزو تواناکانیان خستوتەکار بۆ تێکشاندنی فەرهەنگ و ئاشتی کۆمەڵایەتی لە ناو عێراق و هەرێمی کوردستاندا ، کە بەشێکیان کورد وەکو مەترسیەکی ستراتیژی دەبینن لە ووڵاتەکەیاندا وە هەر جوڵەیەک لە کوردستانی باشوردا بە ئاراستەیی پێکەوەیی رێکخستنی نێو ماڵی کورد یان دروستکردنی دیسکۆرسیەکی یەکگرتوو، ئەوان بە ئامانجی تێکدانی بەرژەوەندی وولاتەکەکانیان لەقەلەم ئەدەن ، وەلە عیراق دروستکردنی هێزی ناباوی دینی وە تێکدانی تێکستە دیناکان دروستکردنی پیاوانی ئاینی مینبەروە دروستکردنی شێوازی دینداری لەسەر بنەمای جیاوازی مەزهەبی وە قووڵ بوونەوەی ململانیەی مەزهەبیەکان لەسەر بنەمای کێ دەبێتە خەلیفەی ئێسلام لەدوای مردنی محمد پێغەمبەری ئیسلام وە شێوازەکانی کوشتنی خەلیفەکان تادەگاتە ئمڕۆ  باشترین کەرەسەی ململانین بۆ جێبەجێ کردنی پلانەکانەکانیان وە بەرژەوەندیەکانیان بەتایبەتی هەردوو وولاتی ئێران و ئەمریکا، سودیەکی گەورەیان لەم عەڵقیتە نا هوشیاریە وەرگرتووە بۆ خۆیان٠

ستراتیژی ووڵاتانی هەرێمایەتی و ووڵاتانی خاوەن هێز، هەرێمی کوردستانیان کردۆتە بەشێکی  گەورەی ئەجنداکانیان لە جێبەجێ کردنی ئەو بەرژەوەندیانەی کە لە ناوچەکەدا دژ بەیەکترئەنجامی ئەدەن ٠ وەکو ململانی صین و ئەمریکا و روسیا  لەسەر خاکی سوریا وە داگیرکاری تورکیا لە ڕۆژئاوا و چەوتی سیاسەتەکانی پەکەکە  هەژمونی ئێران و دروستکردنی هێزی ملیشایی لە عیراق بەکارهێنانی لە دژی ئەمریکا و هەندێ ووڵاتی تر ، وە بەکارێهنانی سامان و داهاتی عیراق لەلایەن ئێران تورکیا دژی  خودی عێراقیەکان خۆیان  وە هەرێمی کوردستان ، وەدروستکردنی ئاستەنگی سیاسیی وفیتنەی سیاسی  بۆ تێکدانی ناخۆی کوردستان هەوڵدان بۆ لاوازکردن و نەمانی شەرعیتی یاسای لە دام دەزگاکانی هەرێمدا ئەمانە کۆمەڵئ ریسکی یەکجار خراپ و کاریگەرن لە ناو عێراق و هەرێمی کوردستاندا ڕووئەدەن  '

پێویستە کۆی گشتی هێزە سیاسەیەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق سوود لە ئەزموونی لوبنان  وەربگرن  بۆچارەسەری دۆخی ئێستای عێراق و هەرێمی کوردستان،  چونکە بەردەوامی کێشەکان دوورکەوتنەوەی ئاسۆی چارەسەر وە پشتگوی خستنی کێشەکان  هەریمی کوردستان بەرەو سەرابیەکی خراپمان دەبات بۆیە لەم دۆخەی ئێستادا پێویستمان بە چوارچێوەی الایتفاقیەکی وەکو تایفی لوبنانی هەیە  کە بەهۆی هیزو هەژمونی سعودیەو ئەمریکا توانیان تا ئەندازەیەک بۆ ماویەکی دوور مەودا بەشێک لە کێشەکان چارەسەر بکەن  وەکۆی گشتی هێزە سیاسیەکانی لوبنانی تێدا کۆبکەنەوە 

17/06/2024



وتارەکانی تری نوسەر