کۆمەڵگای بوێریان ترسنۆک

زانا تۆفیق بەگ
بوێری و ترسنۆکی دوو کێشەی تەواو جیاوازو نزیکن لەیەک ،دەزانین کۆمەڵگا ترسنۆکەکان درەنگتر لە کۆمەڵگا ئازاکان لە بوێری وئازادیو کێشە فەردانێکان تێدەگەن تا بیکەنە خەمی گشتی  . 
لە کۆمەڵگا ترسنۆکەکاندا کەناڵە ڕەمزێکانی وەکو ڕۆژنامەو تیڤێکان ئەگەر ئازادیشبن بەڵام ناتوانن ڕۆڵی گرنگ و کاریگەریان هەبێت ، بەتایبەتی لەسەر دروستکردنی تراژیدیا فەردێکان و گوڕینیان بۆ کێشەیەکی دەستەجعی و دروستکردنی فشاری گەورە لەسەر دەسەڵاتی سیاسی.
نوخبەکانی ناو کۆمەڵگا ترسنۆکەکان هەرگیز ناتوانن لەسەر کێشە بونیادیەکانی ناو کۆمەڵگا قسەبکەن وە دەستنیشانی هۆکارو چارەسەرەکان بکەن ،وەناتوانن سەرقاڵی دۆزینەوەی شوناسی تایبەت بە خۆیانو کۆمەڵگا بن.  لەڕاستیدا هەندێ جار قسەیەکی جدی هەیە لەسەر ئەوە بۆچی کەناڵە جیاوازەکانی بواری ڕاگەیاندن ناتوانی کێشە فەردانێکان بکەنە کێشە گشتی کۆمەڵگا ، لە واقیعدا هیچ کێشەیەک ناتوانرێ ببێتە کێشەی هەمووان ئەگەر کۆمەڵگایەکی ئازاو بوێریت نەبێ کەخۆی بتوانێ بێتە دەنگ و   ببێتەهێزی فشار.  چرکەساتی وا هەبووە لە مێژوودا بوێری کۆمەڵگا چەندین جار لەپێش بوێریو ئازایی ڕۆژنامەنووسێکەوە بووە بەتایبەتی لەناو کۆمەڵگا زیندوکاندا ، وە بە پێچەوانەشەوە ساتەوەختی وا هەبووە کەناڵێکی ڕاگەیاندن یان ڕۆژنامەنوسێک وەکو کەناڵێکی ڕەمزی لەکاتی باسکردنی کێشەیەکی تایبەتی هەزارجار لەکۆمەڵگایەکی ترسنۆک بوێرتربووە ، وە توانای دروستکردنی هێزێکی فشاری گەورەی هەبووە لەبەرامبەر دەسەڵاتی سیاسی .  هەندێجار بۆتە پاڵنەری هەڵتەکاندنی سیستەمێکی سیاسی گەورە نمونەی وەکو گوڕینی حکومەتی کوڵۆمبیا لەکۆتایی هەشتاکانو سەرەتای نەوەدەکان بەهۆکاری بوونی بازرگانی مادەهۆشبەرەکان لەنێوان بەرپرسەکانی حکومەتی کۆڵومبی وبازرگانەکانی مادەهۆشبەرەکان ئەم گوڕانکاریە بەهۆی بەدواداچوونی ڕیپۆرتێکی ڕۆژنامەنووسێکی کۆڵۆمبی لەسەر گەورە مافیای کۆڵۆمبی  کەناوی پابڵۆ بوو پاشان کۆشتنی لەلایەن گروپەکانی سەر بە پابڵۆ لە کۆڵۆمبیادا.
ئەگەر هەر کۆمەڵگایەک  بیەوێ ئازاو بوێر بێت ، دەبێت سەرەتا تاکەکانی قسەلەسەر دوو تەوەرێ گرنگ بکە . یەکەمیان باس لە ماناو جەوهەری ئازادی بکەن نەک سنور و یاساکانی ئازاد ، بۆ ئەوەی تاکەکان لەمانای ئازادی تێبگەن کە چیە ؟ پێویستە بوێرانە دیدگای نوێیان هەبێت لەسەر هەڵتەکاندنی ترادیسونە کۆنو مردۆکان بەجێهشتنو گەڕان بەدوای ترادیسونێکی ئەلتەرناتیق کە لەسەر بنەمای دادپەروەربێت. دووهەم تەوەر  بریتیە لە پەروەردەو موڕاڵێتی کۆمەڵگا  ، بەبێ گوڕینی بیرێکی ڕادیکاڵی و بڕوابون بە باسکردنی کێشە فەردێکان دۆزینەوەی دەلالەت بۆ  خەمی گشتی ناتوانرێ بونیادی کۆمەڵگایەکی ئازاو بوێر بکرێ . چونکە لە غیابی ئەم دوو چەمکەدا تارمایی کۆمەڵگایەک بەدیدەکرێت کە پڕ دەبێت لە ترسنۆکی و دروستکردنی تاکی مێگەل.

10/09/2023



وتارەکانی تری نوسەر