به‌شی دووه‌م و کۆتایی
کێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی ئیسلامۆفۆبیا ئه‌وه‌یه که به‌هانه‌ی بوونه‌که‌ی ڕێگرتنه له به‌که‌مگرتنی مرۆڤی موسوڵمان له‌به‌ر موسوڵمانبوونه‌که‌ی، به‌ڵام له کرداردا دژی ئه‌و بنه‌ما گه‌ردونییه‌ی سه‌ره‌وه کار ده‌کات . به‌پێی یاساکانی یه‌کێتی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا وبه‌ریتانیا به‌که‌مگرتن و هه‌ڵاواردنی مرۆڤ له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌نگی پێست و ڕه‌گه‌ز و باوه‌ڕ و ئاین و مه‌یلی ڕه‌گه‌زیی قه‌ده‌غه‌یه، جیاکردنه‌وه‌ی موسوڵمانان به‌تایبه‌ت بۆچی؟ ڕێسای دژایه‌تیکردنی ئیسلامۆفۆبیا بۆچی به‌تایبه‌ت جیاکراوه‌ته‌وه؟ ئێمه ده‌تووانین له جیاکردنه‌وه‌ی جووه‌کان تێبگه‌ین و له‌و ڕێگه‌یه‌وه له ڕێسای دژایه‌تیکردنی ئه‌نتیسمیتیزم - دژایه‌تی سامییه‌ت- تێبگه‌ین چونکه ملیۆنانیان له کوره‌کانی مرۆڤ سوتاندندا له‌ناوبراون و وه‌کو ڕێگرتن له دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌هامه‌تییانه و گێڕانه‌وه‌ی ئیعتیبار بۆ ئه‌و قوربانییانه مه‌سه‌له‌ی دژایه‌تی ئه‌نتیسمیتیزم هاتۆته گۆڕێ، به‌ڵام چی به‌هانه‌یه‌ک هه‌یه له دۆخی موسوڵمانه‌کان له خۆرئاوادا و ئه‌و شلگیرییه به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵێک نۆرمی ناکۆک به مافه‌کانی مرۆڤ به‌بیانووی جیاوازی ئاین و که‌لتوره‌وه له کوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت؟ مرۆڤێکی شیعه‌ی موسوڵمان له سوید زیاتر مافی هه‌یه وه‌ک له سعودیه، مرۆڤێکی سونه‌ی موسوڵمان له نه‌رویج ئازادانه‌تر هه‌ڵده‌سوڕێت له مرۆڤێکی سونه‌ی موسوڵمان له تاران، گروپ و ده‌سته و که‌سانی موسوڵمان له به‌ریتانیا کۆمه‌ڵێک چالاکی ده‌که‌ن که له‌به‌ر توندڕه‌وبونه‌که‌یان ڕه‌نگه له کابوڵ جێگایان نه‌بێته‌وه.
نیشاندانی تێگه‌یشتن له‌و فه‌ناتیزمه سیاسی و که‌لتورییه له ڕاستیدا هیچ سودێک به کرانه‌وه‌ی جیهانی ئیسلامی ناگه‌یه‌نێت و له‌بری ڕێگادان به‌و پێلێڕاکێشانه‌ی موسوڵمانانی توندڕه‌و به‌بیانووی دژایه‌تیکردنی ئیسلامۆفۆبیاوه هاوکاری بزوتنه‌وه‌ی دیموکراسی و ڕه‌واجدان به مافه‌کانی مرۆڤ و گه‌شه‌پێدان به داموده‌زگاکانی وڵاتانی موسوڵمان‌نشین بکرێت زۆر باشتره هه‌م بۆ مرۆڤی موسوڵمان و هه‌م بۆ ئاشتی و ئاسایشی دنیا.. تۆخکردنه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئیسلامۆفۆبیا وه‌کو شه‌ڕکردن وایه له‌گه‌ڵ تارمایی، تارماییه‌ک که نه ناسنامه‌که‌ی دیاره و نه خه‌سڵه‌ت و ڕه‌گه‌زه‌کانی دیار و مه‌فهومه و له‌وه‌ش واوه‌تر مرۆڤ ده‌تووانێت بڵێت ئیسلامۆفۆبیا ئه‌گه‌ر وه‌همیش نه‌بێت، ئه‌وا هیچ بوونێکی ڕوونی نییه. ڕاسته کۆمه‌ڵێک ڕوداو ڕووده‌ده‌ن له ئه‌وروپادا و کرداری تیرۆریستی که گروپی موسوڵمانه‌کان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن؛ وایکردووه ئیسلام وه‌ک ئاین پرسیاری جدی روبه‌ڕو بکرێته‌وه و مرۆڤی ئاسایی ئه‌وروپی نه‌تووانێت وه‌کو چۆن بیر له بودیزم ده‌کاته‌وه و سه‌یری ده‌کات هه‌مان دیدی بۆ ئیسلام هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه هه‌رگیز سه‌ری نه‌کێشاوه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤی موسوڵمان به‌شێوه‌یه‌کی ڕێکخراو به که‌متر سه‌یر بکرێت و هه‌لاواردنی به‌رامبه‌ر بکرێت. هه‌لاواردن به یاسا قه‌ده‌غه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به به‌رده‌وامی که‌یزی هه‌ڵاواردن ڕوو ده‌دات لێره و له‌وێی وڵاتانی ئه‌وروپادا، به‌ڵام ئه‌و هه‌لاواردنه، ئه‌و ناڕه‌وایی مامه‌ڵه‌کردنه، ئه‌و جیاوازیی دانانه به ته‌نیا له دۆخی موسوڵمانبووندا ڕونادات، ده‌کرێت به‌هۆی ڕه‌نگی پێسته‌وه ڕوو بدات، ده‌کرێت به‌هۆی ناسنامه‌ی سێکسوالیتییه‌وه، ده‌کرێت به‌هۆی جوله‌که‌بوونه‌وه، ده‌کرێت به‌هۆی ژنبوونه‌وه، ده‌کرێت به‌هۆی که‌مئه‌ندامییه‌وه، ده‌کرێت به‌هۆی به‌ته‌مه‌نبوونه‌وه ڕوو بدات. هه‌موو ئه‌و جیاوازیدانانه‌ش نایاساییه و به‌پێی ڕێوشوێنی یاسایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت. هیچ که‌سێک نابێت به‌هۆی جوله‌که‌بوونی نادادیی به‌رامبه‌ر بکرێت، به‌ڵام جوله‌که‌بوونیش نابێت خۆبه‌خۆ ببێته بیانوو بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤی جوله‌که مافی زیاتر بێت له که‌سێکی تر، ئه‌مه بۆ که‌یزی ژن‌بوون و هاوڕه‌گه‌زخووازبوون و ئه‌وانی دیکه‌ش ڕاسته. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش که بابه‌ته‌که دێته سه‌ر ئیسلام و موسوڵمانان دۆخه‌که ده‌گۆڕێت، گۆڕانێک که له‌سه‌ر حیسابی پره‌نسیپی ڕه‌گداکوتاوی به‌های گه‌ردوونی و یاساکانی خۆرئاوا به قازانجی موسوڵمان و زیانی ئه‌و به‌هایانه ده‌شکێته‌وه. که ده‌شڵێم به قازانجی موسوڵمان له راستیدا قازانجه‌که هه‌م ڕوکه‌شه هه‌م به قازانجی دیدێکی دیاریکراوی ناو ئیسلامه که له هه‌ندێک دۆخدا نوێنه‌رایه‌تی گروپێک و ته‌فسیرێکی دیاریکراوی ئیسلام ده‌کات و نوێنه‌رایه‌تی چه‌ندان دید و ته‌فسیری تر ناکات. ئازادی ڕه‌خنه‌گرتن له ئاین مافێکی چه‌سپاوه، به‌ڵام که ڕه‌خنه‌گرتنه‌که دێته سه‌ر ئیسلام ده‌بێت هه‌ڵوێسته بکرێت، بۆچی؟ ئازادی ڕاده‌ربڕین و گوزارشت مافێکه، به‌ڵام که ڕایه‌که دێته سه‌ر ئیسلام پێوه‌ره‌که ده‌گۆڕێت، چی وایکرد بگۆڕێت؟ دروستکردنی کاریکاتێر له‌سه‌ر مو‌سا و عیسا و بودا ئاساییه به‌لام که دێته سه‌ر موحه‌مه‌د ده‌بێت ڕۆژنامه‌نووسه‌کان له‌ناو پاریس کۆمه‌ڵکوژی بکرێن، کێ ئه‌و دۆخه‌ی خولقاند؟ سوتاندنی کتێبی پیرۆزی جوله‌که و مه‌سیحییه‌کان به ئینجیله‌کان و ته‌ورات و په‌یمانی کۆن و نوێوه، سوتاندنی به‌هاڤاد گیتا، مه‌سحه‌فی ڕه‌ش و جیلوه‌ی ئێزیدییه‌کان، کڵامی یارسانه‌کان، کانزا ڕه‌بای سابیئه‌ی مه‌ندائی، ڕێنماییه‌کانی کۆنفۆشیۆس و دالای لاما، ئاڤێستای زه‌رده‌شتییه‌کان هه‌مووی وه‌کو کرده‌ی سیاسی ببینرێت به‌ڵام که دێته سه‌ر سوتاندنی قورئان باسی ماف و ئازادی ڕاده‌ربڕین نامێنێت به‌ڵکو میانڕه‌وترین موسوڵمان ده‌ڵێت بۆچی هه‌ستمان بریندار ده‌که‌ن؟ تاریق ڕه‌مه‌زان که به میانڕه و ناسراوه و بیرمه‌ندێکی دیاری موسوڵمانه و له سویسرا له‌دایک بووه سه‌ت 'ئاخر' و 'ئه‌گه‌ر' و 'ئه‌زانی چۆن' ده‌خاته قسه‌کانییه‌وه.
ئیسلامۆفۆبیا
ده‌رباره‌ی مافداریی و هه‌ست برینداربوون
له جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافه‌کانی مرۆڤدا هاتووه و له ڕێککه‌وتننامه‌کانی تری په‌یوه‌ندیدار به ئازادی و مافه‌کانیشدا جه‌ختی لێکراوه‌ته‌وه که ئازادی ڕاده‌ربڕین و گوزارشتله‌خۆکردن مافێکی سه‌لمێنراوه، ئینجا ئه‌و ڕاده‌بڕین و گوزارشتله‌خۆکردنه به‌رامبه‌ر ئۆتۆریتییه‌کی سیاسی، ئاینی، که‌لتوری یان هه‌ر ئۆتۆریتییه‌کی تر بێت. ئه‌و ڕاستییه‌ش ده‌زانین که مرۆڤه‌کان به‌پێی جیاوازی سروشتی مرۆڤه‌که و ئاستی ڕۆشنبیری و جیهانبینییه‌که‌ی شێوازی گوزارشتکردنه‌که‌شی ده‌گۆڕێت. ئێمه مادام جیاوازین، شێوازی ده‌ربڕین و ڕه‌فتار و گوزارشتله‌خۆکردنیشمان جیاوازه، به‌ڵام ئه‌و جیاوازییه هیچ کاریگه‌ری له‌سه‌ر پره‌نسیپه بنه‌ڕه‌تییه‌که نییه که ئه‌ویش مافی ڕاده‌ربڕینه‌که‌یه.
ڕه‌نگه که‌سێک به‌شێوه‌یه‌ک گوزارشت له خۆی بکات که که‌سێکی تر ئه‌و شێوازه‌ی به‌لاوه دروست نه‌بێت، به‌ڵام دروستبوون دروستنه‌بوون بابه‌تێکی مۆڕاڵییه و په‌یوه‌ندی به ئازادی و مافه‌وه نییه. ڕێی تێده‌چێت که‌سێک به ده‌ربڕینی ڕایه‌ک هه‌ستی که‌سێکی دیکه بریندار بکات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ست برینداربوون بابه‌تێکی عاتیفی و که‌سییه و سه‌ره‌ڕای ناخۆشییه‌که‌ی؛ هێشتا ڕاده‌ربڕینه‌که که مافه‌که‌یه بنه‌ڕه‌ته و هه‌ستبرینداربوونه‌که، مافه‌که ڕه‌تناکاته‌وه. بۆ نمونه ژنێک و پیاوێک له یه‌کتر جیاده‌بنه‌وه زۆر ڕێی تێده‌چێت یه‌کێکیان هه‌ستی بریندار ببێت، هه‌ست برینداربوون بابه‌تێکه نابێت له‌گه‌ڵ مافدارییدا تێکه‌ڵاو بکرێت؛ که‌سی هه‌ستبرینداربوو ده‌بێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخی دژواری ده‌رونیی خۆیدا بکات و نابێت پێی وابێت به‌رامبه‌ره‌که‌ی ئه‌و مافه‌ی نییه. له په‌یوه‌ندی به ئاینه‌وه خاڵێکی تر شایانی ئاماژه‌پێکردنه ئه‌ویش جیاکردنه‌وه‌ی گوناهه له تاوان. تاوان تێرمێکی یاساییه و گوناه تێرمێکی دینی و ئه‌خلاقییه، له وڵاتانی دیموکراسیداحوکمی یاسایی له‌سه‌ر بنه‌مای گوناه دانانرێت. گوناه کردارێکه مرۆڤ ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتییه‌کی مه‌عنه‌وییه‌وه له‌به‌ر ده‌م خوا یان هه‌ر ئۆتۆرییتییه‌کی پیرۆزی بانمرۆییه‌وه که که‌سی گوناهکار یان که‌سانی دیکه باوه‌ڕییان پێیه‌تی، له‌کاتێکدا تاوان که‌سێک ده‌خاته به‌رده‌م یاسا و ڕێسای داڕێژرا و و به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ت و مرۆڤه‌کانی تر. دیاره ده‌کرێت کردارێک هه‌م تاوان بێت و هه‌م گوناه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که بۆ نمونه یاسای قه‌ده‌غه‌کردنی دزی دانراوه له‌به‌ر گوناهبوونه‌که‌ی نییه به‌ڵکو له‌به‌ر پێشێلکردنی مافی موڵکایه‌تی که‌سێکی تر یان ده‌زگایه‌که. هه‌ر یاسایه‌ک به ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌مای گوناه داڕێژرابێت که یاسای ئاوا له وڵاتانی تیۆکراسی زۆرن یاساگه‌لی دژی ئه‌و به‌هایانه‌ن که مافه‌کانی مرۆڤ و دیموکراسی و یاساکانی کۆمه‌ڵگاکانی خۆرئاوای له‌سه‌ر داڕێژراوه. به‌و پێوه‌ره که‌سێکی موسوڵمان ده‌کرێت ناڕازی بێت له‌وه‌ی که‌سێکی دیکه قورئان بسوتێنێت، ده‌کرێت ئه‌و موسوڵمانه هه‌ستیشی بریندار بێت (هه‌رچه‌نده من پێم وایه له دۆخێکی ئاوادا، که‌سێک ڕاهێنانی ناوه‌کیی له‌سه‌ر قبوڵکردنی ئازادی ده‌ربڕین و بیروڕا کردبێت هه‌ستیشی بریندار نابێت)، ده‌کرێت ئه‌و کرداره به گوناه دابنێت و له‌وه‌ش واوه‌تر ده‌کرێت به‌شێوه‌ی مه‌ده‌نی ناڕه‌زاییش ده‌رببڕێت. به‌ڵام داوای سه‌ربڕین و سوتاندن و پارچه‌پارچه‌کردنی که‌سێک له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پرۆتێستێکی کردووه، کردارێکی سیاسی نوواندووه بێگومان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی مێنتاڵیتییه‌کی ترسناکه که بۆی بلوێت هه‌ر کردارێک له‌گه‌ڵ ئایدیۆلۆجی و ڕاڤه ئاینییه‌که‌ی خۆی نه‌گونجێت به خوێنساردییه‌وه بکوژێت. مادام مرۆڤ له‌سه‌ر سوتاندنی کتێبێک بکوژرێت که‌واته گوتارێکی ترسناکی سه‌رکوتکارانه له گۆڕێیه که وا ده‌کات سوتاندنی ئه‌و کتێبه بکات به کردارێکی سیاسی . هه‌ر کاتێک موسوڵمانه‌کان گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی که سوتاندنی قورئان گوناهه به‌ڵام تاوان نییه و به‌شێکه له ئازادی ده‌ربڕین ئه‌وا قورئان سوتاندن کۆتایی دێت و که‌س ئه‌و کاره ناکات. که‌سێک له به‌ریتانیا وێنه‌ی ڕیشی سو‌ناک بسوتێنێت وه‌ک شتێکی هه‌زه‌لی وه‌رده‌گیرێت و بۆیه نابینرێت که‌سێک ئه‌و کاره بکات، به‌ڵام سوتاندنی وێنه‌ی کیم جۆن ئونی سه‌رۆکی کۆریای باکور کرده‌یه‌کی سیاسییه و هه‌ر که‌سێک ئه‌و کاره بکات کردارێکی سیاسی ده‌نوێنێت و مانای سیاسی هه‌یه. جیهانی ئیسلامی و ئیسلام کاتێک به‌ڕووی دنیادا ده‌کرێته‌وه که به نۆرمه کۆنه‌کانی خۆیدا بچێته‌وه و مرۆڤێک دروست بکات که له‌سه‌ر نووسینی توێژینه‌وه‌یه‌ک فه‌ره‌ج فۆده نه‌کوژێت به‌ڵکو دیالۆگی له‌گه‌ڵدا بکات، له‌سه‌ر کاریکاتێرێک گروپێک ڕۆژنامه‌نووس ڕه‌شه‌کوژی نه‌کات به‌ڵکو هه‌وڵ بدات له مانا سیاسی و ڕه‌خنه‌ییه‌کانی تێبگات، له‌سه‌ر ڕۆمانێک دنیا له سه‌لمان ڕوشدی نه‌کاته زیندان و له جیاتی ئه‌وه چێژ له داهێنانه ئیستاتیکییه‌کانی وه‌ربگرێت یان ئه‌وپه‌ڕی نه‌یخوێنێته‌وه.
کاتێک پاپا و دالای لاما سوتاندنی کتێبه پیرۆزه‌کانی خۆیان له‌لایه‌ن نه‌یارانییانه‌وه قبوڵ ده‌که‌ن مانای ئه‌وه نییه کتێبه‌که‌ی خۆیان له‌لا پیرۆز نییه، مانای ئه‌وه‌ش نییه پێیان خۆش بێت کتێبه پیرۆزه‌که‌یان بسوتێنرێت، به‌ڵام مانایه‌ک هه‌یبێت ئه‌وه‌یه که ئه‌وان دیدێکیان قبوڵ کردووه بۆ مرۆڤ و بۆ پلورالیزم که ئێمه له دنیایه‌کداین ده‌کرێت کارێکی له‌و جۆره‌یشی تێدا بکرێت. موسوڵمانێکیش ئه‌گه‌ر ئه‌وه قبوڵ بکات هیچ له ئایندارییه‌که‌ی که‌م نابێته‌وه، به‌لام بێگومان مرۆڤبوونی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌کات و وێنه‌یه‌کیش له خۆی دروست ده‌کات که ئه‌وانی دی به نه‌فره‌ت و بێزارییه‌وه لێی نه‌ڕوانن. ئه‌گه‌ر ئیسلام تا ئه‌و ڕاده‌یه بکرێته‌وه، ئاینه‌که له‌ناو ناچێت وه‌کو هه‌ندێک ئیسلامی فه‌ناتیک پێیان وایه، به‌ڵکو به ئه‌گه‌ری زۆر؛ زیاتر گه‌شه ده‌کات، مه‌سیحییه‌ت که ئێستا ئاینێکی نه‌رمه و فۆرمه دڕندانه‌که‌ی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستی خۆی جێهێشتووه زۆر به خێرایی له زۆر ناوچه‌ی دنیادا بڵاوده‌بێته‌وه بۆ نمونه له ئاسیای دوور.
.....
جیهانێکی به‌یه‌کداچوو
جیهانی ئه‌مڕۆ زۆر له جاران به‌یه‌کداچوو تره. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی فۆرمی سیاسی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه فۆرمێکی زاڵ و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تانه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و شۆڕشه ته‌کنیکی و زانستی و گۆڕانکارییه گه‌وره‌یه‌ی له تۆڕه‌کانی په‌یوه‌ندیدا ڕویان داوه کۆمه‌ڵگاکان خێراتر کاریگه‌ری له‌سه‌ر یه‌کتر داده‌نێن، داهێنراوه ته‌کنیکی و زانستییه‌کان زووتر بڵاوده‌بنه‌وه، ئایدیاکان خێراتر سنوره‌کان ده‌بڕن. زانست هه‌میشه به دیالۆگی زاناکان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا پێشکه‌وتووه، شارستانێتییه‌کان، فۆرمه‌کانی حوکمڕانیی، ده‌زگاکان و ئایدیاکان له جێگایه‌که‌وه بۆ جێگایه‌کی دیکه بڵاوبوونه‌ته‌وه، جاران وابووه و ئێستا زۆر خێراتر و کاریگه‌رتره. پتر دیموکراتیزه‌بوونی وڵاتێک کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر وڵاتانی تریش، ڕوخانی حکومه‌تێک په‌یوه‌سته به ده‌یان هۆکاری ئاڵۆزی ده‌ره‌کیی، گه‌شه‌ی به‌هاکان له کیشوه‌رێک ده‌کرێت جیهانبینی له کیشوه‌رێکی تردا بگۆڕێت، ئه‌مه خه‌سڵه‌تی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه، به‌ڵام دنیای نوێ هه‌ر ئه‌م دیوه ئه‌رێنییه‌ی نییه، به‌ڵکو دیوێکی نه‌رێنیشی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئایدیا به‌ده‌کانیش هه‌ر وان، زاڵبوونی دیدێکی توندئاژۆی ئاینی، که‌لتوری یان سیاسی ده‌کرێت زۆر ئاسانتر کاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر جێگاکانی تری دنیاشدا دابنێت. تره‌مپ هه‌ر کێشه نابێت بۆ ئه‌مه‌ریکا به‌ڵکو ده‌کرێت که‌شوهه‌وای سیاسی هه‌موو دنیا ئاڵوده بکات، به‌هێزبوونی باڵی ڕاست له ئیتالیا و فه‌ڕه‌نسا هه‌ر ته‌نیا ئه‌و دوو وڵاته تووشی ته‌نگژه ناکات، به‌ڵکو ده‌بێته کێشه بۆ هه‌موو ئه‌وروپا و هه‌موو دنیاش، به‌و پێودانگه‌ش به‌هێزبوون و فراوانبوونی ئیسلامێک که نه‌هاتۆته ناو جیهانی نوێوه هه‌ر کێشه نابێت بۆ موسوڵمانه‌کان و 'دنیای ئیسلام' ، به‌ڵکو کاریگه‌ری داده‌نێت له‌سه‌ر وڵاتانی تریش. تێرمی ئیسلامۆفۆبیا له‌ناو ئه‌و که‌ش و هه‌وا گڵۆباڵه‌دا ڕسکاوه، له‌ناو دۆخێک‌دا که ئیسلام تووانیویه‌تی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا ناچار بکات سازش له‌سه‌ر هه‌ندێک به‌ها بکه‌ن، جا ئه‌و سازشه به بیانووی ئاسایشه‌وه بێت، به بیانووی ڕێژه‌گه‌رایی که‌لتورییه‌وه بێت، یان به‌هۆی دژایه‌تیکردنی ئیسلامۆفۆبیاوه بێت.
تێرمی ئیسلامۆفۆبیا و دژایه‌تیکردنی وه‌کو ستراتیجێک جگه له‌وه‌ی گوزارشت له شتێکی کۆنکرێت ناکات، هه‌لومه‌رجێکیش ده‌خولقێنێت که شرۆڤه و ڕه‌خنه‌گرتن له ئیسلام، له مێژووه‌که‌ی، له به‌ها و نۆرمه‌کانی، له کتێبه پیرۆزه‌که‌ی، ڕاسته‌وخۆ وه‌ک دژایه‌تیکردنی مرۆڤی موسوڵمان سه‌یربکرێت، دۆخێک ده‌خولقێنێت که مرۆڤ ده‌ستی ئاواڵه بێت له ڕه‌خنه‌کردنی مه‌سیحییه‌ت و نۆرم و به‌هاکانی به‌ڵام هه‌مان ده‌ستکراوه‌یی نه‌بێت به‌رامبه‌ر ئیسلام و دۆخێکی خۆسانسۆرکردن بۆ توێژه‌ران و ڕه‌خنه‌گران بسازێنێت که به‌هه‌مان پێوه‌ری مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئاینه‌کانی تر مامه‌ڵه له‌گه‌ل ئیسلام نه‌که‌ن، ئه‌مه‌ش وا ده‌کات جڤاتی موسوڵمانه‌کان له خۆرئاوادا زیاتر به‌سه‌ر خۆیاندا دابخرێن و له ئاینده‌دا ببن به کێشه بۆ وڵاتانی خانه‌خوێ و وڵاتانی باوانیشیان. هاوکات، ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه پشتچۆڵکردنی محه‌مه‌د ئه‌رگۆن و نه‌سر حامید ئه‌بو زه‌ید و محه‌مه‌د شه‌حرور و ئه‌وانی تریشه. ڕه‌نجبه‌خه‌سارکردنی ئه‌و ده‌نگه عه‌قڵانی و تاک و ته‌رایانه‌ی ناو کۆمه‌ڵگا موسوڵمانه‌کانیشه که خه‌ون به ئیسلامێکی مه‌عقول و سنگفراوان و سه‌نگینه‌وه ده‌بینن و ده‌یانه‌وێت ئیسلامیش وه‌کو مه‌سیحییه‌ت بێته ناو جیهانی نوێوه.
له سه‌رووی هه‌مویشییه‌وه ئه‌و ستراتیج، ئه‌و شلگیرییه به‌رامبه‌ر به ئیسلام وا خۆی ده‌رده‌خات که پشتگیری موسوڵمانان ده‌کات به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر قوڵتر لێی بڕوانین به‌که‌مگرتنی موسوڵمانانه، وێناکردنیانه وه‌ک مرۆڤگه‌لی ناعه‌قڵانی و توڕه و تۆسن و سه‌یرکردنییانه وه‌کو بونه‌وه‌رگه‌لێک که ده‌بێت وریا بن ڕه‌خنه‌یان لێ نه‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی وێرانکاریی نه‌خه‌نه‌وه. مرۆڤی موسوڵمان ڕازییه ئاوا سه‌یر بکرێت؟
بەشی یەکەمی وتارەکە لەم لینکەوە ببینە