هەوڵێكی یەکێتی بۆ گەڕاندنەوەی پەنجا بە پەنجا

زانا تۆفیق بەگ
لەدوای رووداوی ٣١ ئاب و لەدەستدانی زیاتر لە سەدا حەفتاو پێنجی خاکی کوردستان ، کە پێشتر لەژێر قەڵەمڕەوی یەکێتیدا بوو،هاوکێشە سیاسیەکانی کوردستانی عێراق گوڕا یەکێتی لە زۆرینەوە کرا بە کەمینە وە پارتی بووە دەسەلاتی فراوان لە ناوچەکەدا، وە پایتەخت گەڕایەوە ژێر دەسەڵاتی پارتی . ئەمە خاڵی کۆتایی پێ هێنانی دەسەڵاتی پەنجا بەپەنجای هەرێمی کوردستان بوو لە نێوان پارتی و یەکێتیدا. 

یەکێتی ئەیتوانی لە نێوە ساڵەکانی ١٩٩٤ تا ١٩٩٦ پێش دروستبوونی رووداوی ٣١ ئاب هەموو دەسەڵاتو هەیمەنی خۆی بەسەر پارتدا بچەسپینی وە قۆناغی ئاشتی یان نەشەر نە ئاشی لە بەرژەوەندی یەکێتی بوو. چۆنکە هەولێری پایتەخت لە ژیر دەسەڵاتی سەربازو سیاسی خۆیدا بوو. دەیتوانی ئەوکاتە پارتی بکاتە کەمینەوە خۆی بکاتە زۆرینە  بەڵام هاوکێشەکە گوڕا وە ٣١ ئاب قۆناغێکی وەرچەرخانی گرنگ بوو بۆ پارتی ، وە گەڕانەوەی دەسەڵاتی پارتی لە هەرێمی کوردستاندا وە کۆتایی پێهینانی دەسەلاتی پەنجا بە پەنجاو ، پێکهێنانی حکومەت و پەرلەمان بە زۆرینەك کە پارتی بڕیاری لەسەر ئەدا بەبێ یەکێتی .

لە رۆژی رووداوی ٣١ ئاب هەتا ئێستا یەکیتی لە هەولێکی گەورەدایە بتوانی جارێکی تر قۆناغی پەنجا بە پەنجا لەگەڵ پارتی دروستبکاتەوە وە لە هەردوو سەرۆکایەتیەکەی هەرێمی کوردستان یەکێکیان بەبێ منەتی پارتی لای خۆی بێت . بەڵام واپێ ناچێت پارتی رێگە بدات ، جارێکی تر یەکێتی بتوانی یەکێك لە سەرۆکایەتیەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دەنگی پەنجا بە پەنجا بەدەستبهێنی ، وە بەشێك لە دواکەوتنی هەڵبژاردەکانی خۆلی شەشەمی پەرلەمان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ململانیەی کە یەکێتی دەیەوێت لەڕێگای بەکارهێنانی پەیوەندیە قوڵەکانی خۆی لە گەڵ ئێران و هێزەکانی شیعە لە بەغداد لایەنی کەم لەم هەڵبژاردنەدا یەکێك لە سەرۆکایەتیەکان بۆ خۆی مسۆگەر بکات . بەبێ بەکار‌هێنانی سازشکردن بۆ پارتی یان پێشکەش کردنی تەنازولات زیاتر بۆ پارتی لەناو دەزگاکانی هەرێمی کوردستاندا . 

هەموو هێزەکانو بەشێکی گەورەی نوخبەی سیاسی ، بروایەکی تەواویان بەو فاکتە هێناوە کە عێراق و هەرێمی کوردستان لەژێر هەیمەنی ووڵاتیەکی وەکو ئێراندایە وە بەشێکی گەورەی دەزگاکانی بەڕیوەبردن و دروستکردنی بڕیاری سیاسی لە ناو عێراقدا دەگەڕیتەوە بۆ ئێران لە مەتبەخی سیاسی ئەو ووڵاتە  ڕەنگڕێژی بۆ دەکرێت ،رێژەی بەشداری دەنگدانو بەشداری کۆی هێزە سیاسیەکان دەستنیشان دەکات ، بەتایبەتی  لەناو دەزگاکانی پەرلەمان و بەڕیوەبردندا تەنانەت کاریگەری ناڕاستەخۆی لە بەشێك لە بڕیارەکان دادگا دەکات . هەر لەم ڕوانگەیەوە وا چاوەڕوان دەکرێت کە ئەم جارە  ئەستەمە کە هیچ هێزێکی سیاسی نەتوانی پەنجا +١ بەدەست بهێنی وە نەخشەی سیاسی لە داهاتوودا دەگوڕێت، دەبێت بە حکومەتیەکی ئتیلافی حیزبی لەنێوان پارتی و یەکێتدا وە ئەگەری وەرگرتنەوە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق هەیە لە یەکێتی بۆ کاندیدیەکی پارتی بێت لە داهاتوودا.

ئایا کێ دەبێتە حیزبی براوە زۆرینە دەنگەکان ؟

هەموو دیدگاکان باس لەوە دەکەن کە پارتی حیزبی براوەی زۆرینە دەنگەکان دەبێت . کە ئەمەش هۆکارێکی زۆری هەیە .

پارتی خاوەنی سەرکردایەتیەکی بەهێز و خاوەن ئەزموونێکی گەورەیە ، خاڵی بەهیزی پارتی هەمیشە تاکتیکی خستۆتە خزمەت ستراتیژەوە وە هەمیشە پلانە یەکو دوو هەیە  ، لە حالەتی دروستبوونی هەر ئەگەرێکی پێشوەختە.

دەنگدەری پارتی هەمیشە نەگورە خاوەنی قەواعیدێکی دیسپلینی تۆکمەیە  ، ملکەچی هەموو بڕیارێکی سەرۆک و سەرکردایەتیە هاوکات پارتی ئەزموونێکی گەورەی لە بەڕێوەبردنی ووڵاتی هەیە چۆنکە لە ساڵی ١٩٧٠ تا ١٩٧٤ دەسەڵاتی تاک حیزبی هەبووە لە بەڕێوەبردنی وولاتدا.

هەمیشە کەلتوری بارزانی نەمر یاریدەرێکی گەورە بووە بۆ سەرکەوتنەکانی لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا وە پارتی توانیوێتی سودێکی گەورە لەو کەلتورە سەرۆک بارزانی نەمر ببینێ .

پارتی توانیەوێتی بەشێکی زۆری دینە جیاوازەکانی وەکو مەسیحی و کلدان و یەزیدی و تورکمان پارێزگاری لێبکات وە خزمەتیان بکات بیکاتە دەنگدەری خۆی.

هەموو ئەمانە کۆمەڵی هۆکاری نێودەلەتی بۆنتە فاکتەریکی گرنگ بۆ پارتی کە هەمیشە حیزبی زۆرینەو براوەی هەڵبژاردنەکان بێت.


25/06/2024



وتارەکانی تری نوسەر