هەڵهاتنی شێخ حەسێنەی بەنگلادیش و ئایندەی شێخە حوکمڕانەکانی هەرێم

عومەر عەلی
پاش بیست ساڵ لە حوکمڕانی، قوتابییان لە بەنگلادیش ڕژانە

 سەر شەقامەکان و کۆتاییان بە حوکمی بنەماڵەی نەجیب ڕەحمانی هێناو شێخ حسێنەیان لەسەر کورسی دەسەڵات هێنایە خوارەو ناچاریان کرد پایتەخت بەجێ بهێڵێت و بە فڕۆکەیەک بەرەو هیندستان هەڵبێت.
  هەرچەند شێخ حەسێنە لە پرۆسەیەکی هەڵبژاردندا لە ساڵی ١٩٩٦ جڵەی حوکمڕانی گرتۆتە دەست، بەڵام دواجار پابەند نەبوو بە بەڵێنەکانی و لە دوا ساتەکانی حکومڕانیەکەیدا نمونەیەک بوو بۆ چەسپاندنی تاکڕەوی و عەسکەر تاریەت و حوکمی بنەماڵە و بە حیزبی کردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت.

   ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز دەڵێت: شێخ حەسێنە کۆمەڵگەی بەنگلادیشی دابەش کردبوو بە سەر دوو بەرەدا، بەرەی یەکەم بریتی بوو لە بنەماڵە و ئەندامانی حیزب ،کە زۆرینەی داهات و ئیمتیازەکانی حکوومەت و دامەزراندن لە یەکە کا گێڕییەکاندا بۆ ئەمانە بوو، سوپا و دادگا و دامەزراوەکانی ڕاگەیاندنیش پشتیوانییان لێ کردوون و کەس نەیتوانیوە ڕووبەڕووی دادگایان بکاتەوە.
بەرەی دووەم پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان و خەڵکە ناڕازییەکە بوو ،کە بەردەوام لە ژێر هەڕەشە و ئەشکەنجە و برسی کردن و زیندانی کردن دا بوون ،بۆ ئەم مەبەستەش دامەزراوە ئەمنییەکان بەردەوام بە چاوی تیرۆریست و خیانەتکار سەیریان دەکردن، سەرەڕای ئەوەی کە لە سەردەمی حوکمڕانی شێخ حەسێنەدا هەندێک گەشەی ئابووری بەدی دەکرا بەڵام بە وتەی پارتە ئۆپۆسیۆنەکان ئەو گەشەکردنە تەنها ئەندامان و کۆمپانیاکانی نزیک لە حیزبی دەسەڵاتدار سوودیان لێ بینیوە و زۆربەی هاوڵاتییان بێبەش بوون لێی.

 خۆپیشاندانەکانی ئەم جارەی قوتابییان لەسەر ئەو نا عەدالەتییە بوو کە لە ڕێگەی سیستمی کۆ تاوە پیادە دەکرا بۆ دامەزراندن لە حکوومەتدا، چونکە بە پێی ئەو سیستمە دامەزراندن زۆرینەی بۆ حیزبی حکومڕان و ئەندامەکانی بوو، بەمەش زۆربەی دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان لێی بێبەش بوون . شایەنی باسە لە ئێستادا زیاتر لە ٢٥ ملیۆن گەنجی بێکار هەیە ،لە وڵاتێکدا کە دانیشتووانەکەی ١٧١ ملیۆن کەسە،

ئەگەر سەیری دوو بنەماڵە شێخە حوکمڕانەکەی هەرێمیش بکەین وە بەراوردی بکەین بە حوکمڕانییەکەی شێخ حەسێنە ئەوا لێرەدا زۆر ناهەموارتر و خراپترە، چونکە ئەگەر سەرنج بدەین لە ئێستادا زیاتر لە ٧٠٠ هەزار گەنجی بێکار هەیە کە  زۆربەیان دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکانن، ئەمەش بە هۆی ئەوەی کە لە ساڵی ٢٠١٤ تەنها ئەو دەرچووانە دامەزراون کە نزیک  لە دوو حیزبە دەسەڵاتدارەکەن و هاوڵاتییانی ناڕازی و پارتە ئۆپۆزسییانەکان بێبەش بوون لە هەر دامەزراندنێک . لە لایەکی تریشەوە گەشەی ئابووری سفرە و دەستکەوت و داهاتەکانی وزە و ناوخۆ ناڕوونە و زیاتر لە ١١ ساڵە بووجە نەچۆتە پەرلەمانی کوردستان. لەبەر ئەوە تا ئێستا حکومەتی هەرێم خاوەنی بانکێکی ناوەندی نییە و نازانرێ یەدەگی دراوی قورسی چەندە ودەشڵێن حکومەت بڕی ٣٣ ملیار دۆلار قەرزارە. تا ئێستاش حکوومەت بۆ وەرگرتنی پارەی مووچە خۆران چاوی لە دەستی حیزبە و تا ئەم کاتەش حکوومەت بیست و شەش ترلیۆن دیناری مووچە خۆران قەرزارە بە پێی ووتەی چاودێرێکی سیاسیش دوو بنەماڵە شێخە حکومڕانەکەی کوردستانیش لە ئەم هەڵبژاردە نەدا وا پێ دەچێت هەمان چارەنووسی شێخ حەسێنەیان هەبێت چونکە لە ئێستادا زۆرینەی گەنجانی هەرێم کارتی بایۆمەتریان تازە کردووەتەوە و خۆیان ئامادە کردووە بۆ دەنگدان دژ بەم دوو شێخە حوکمڕانە و ئەگەر ئەمەش ڕوو بدات دەبێت لە پرۆسەیەکی دیموکراسیدا حکوومەت بدەنە دەست ئۆپۆسیۆن و خەڵکی ناڕەزی.

07/08/2024



وتارەکانی تری نوسەر