چی ئەگوزەرێت؟

ئامانج نوری

لەڕۆژئاڤا؛مفاوەزاتی ڕۆژی هەینیی، نێوان ڕووس و هەسەدە بۆ سوککردنی ئابڵۆقەی سەر هێزەکانی سوپای سوریاو میلیشیاکانی ئێران وقەبائیلە عەرەبەکان، لەهەریەک لە قامیشلۆ و حەسەکە، شکستی هێناوە.. ئاساییشی هەسەدە، ئەمڕۆ ئاستی هێزو گەمارۆکەی قورستر کردووە، تەواوی ڕێگاکانی دەرچوونی لێ قفڵ داون. لە غەززە؛ بەهەمانشێوە مفاوەزاتی نێوان حەماس و ئیسرائیل بە بنبەست گەییشت، بەهۆی رەتکردنەوەی حەماس بۆ ئیتفاقێکی نوێ، داوای هاتنەوە سەر گفتوگۆو ڕێککەوتنی پێشووی ئیمزا نەکراو ئەکات. واتە؛ لەدوو شوێنی ئاڵۆز لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ئەگەری سووڕێکی تری جەنگەکە هەیە.. ئایا؛ گفتوگۆی نێوان ئێران و هاوپەیمانەکانی ئیسرائیل، پێچەوانەی ئەو گرژییانەی سوریاو سنوورەکانی لوبنان ئیسرائیل ئەنجامی پۆزەتیڤی ئەبێت؟ یان بەیەکجاری کڵپە ئەسەنێت.؟

11/08/2024



وتارەکانی تری نوسەر