لە ڕەوتی کۆمۆنیستەوە بۆ ڕەوتی ڕۆشنگەری!

حەکیم عەبدولکەریم

لە ساڵی ١٩٩٢ وە  بۆم دەرکەوت کە ئەم دەسەڵاتە، مەترسیەلەسەر ئازادی. ئەوەش کاتێک کەلە لیژنەی تەنسیق بووم،  دوای پشووی نیوەڕۆ کە گەڕامەوە بۆ بارەگای لیژنەی تەنسیق لەدەربەندیخان  بینیم چەن کەسێک  زیندانیکراون! پرسیارم لە پاسەوانەکانی بارەگا کرد ئەم کەسانە   کێن و لەسەر چی زیندانیکراون ؟ ووتیان ئەمانە ڕەوتی  کۆمۆنیستن ، هاتوون بەیاننامەیان بڵاو کردوەتەوە؛  ئێمەش بەئەمری فڵان و فڵان ڕۆشتوین لەناو بازاڕ دەستگیرمانکردوون . ئەڵبەت لەناو بەیاننامەکەیان   داوای دابینکردنی نەوت ،کەمکردنەوەی بلیتی پارەی نەخۆشخانە و چەند بابەتێکی تر، منیش بێ هیچ مەرج  و قسەکردنێک دەرگای زیندانەکەم کردوەو  هاوڕێیانی ڕەوتم لەگەڵ خۆم  بردە بازاڕو. نانێکی ئەوکاتە کەکەبابب بوو  پێکەوە خوارد، لەهەمان کاتدا  پشتگیری داواکاریەکەیانم کرد ، ئەڵبەت ئەمە حیزبەکانی ناو بەرەی ناڕەحەت کرد، لێ نەیانتوانی هیچ شتێک بڵێن .. بەکورتی دەمەوێ بڵێم. ئەم دەسەڵاتە خراپ و دژ بە مرۆڤایەتیە  لەبنەڕۆژەوە دیار بوو کە ئامانج و ئاواتەکانی ئەم گەلە ناگەیەنن بەکەناری ئارامی ، بەڵام بێدەنگی زۆرینەی چالاکان و نوخبەی ڕۆشنبیری  و ڕەچاوکردنی بارودۆخی سیاسی ئەوکاتە مەخابن  ئەم بارو دۆخەیان هێناوە ئاراوە.  ئێستا هەر ڕۆژەو سەرە گونکەی بۆگەنی تەشتە هەویری فەسادی و گەندەڵی مەدرەسەی  بەناو  ئابوری سەربەخۆو  و کوردایەتی موزەیەف کە بەرژەوەندییە تایبەتەکانیان دەکەوێتە بەر هەڕەشەی دەسەلاتخوازی نابەرپرس ئەوا ئیتر بیریان چووە کە هەوێنی مەینی ئەو ماسەی ئەو ڕۆ مەییوە ئەوان بوون ، بیریان نییە کە خۆیان نەک هەر بەمەحروم و غەدر لێکراو  دەبینن بەڵکوو  خۆشیان بەفریاد ڕەس وێنا دەکەن،  بانگەشەی ئایندەسازی بۆ ئەم گەلە دەکەن.. من هەرگیز لەگەڵ پەراوێز و بێنرخکردن   سەیری هیچ کەس و ڕەوتێ  ناکەم ئەو مافەش نادەم بەخۆم  لێ بەمەرجێک بیریان نەچێت  کە یەک شت دەبێت پێی هەستن داوای لێبوردنکردنە لەگەل و خاکی کوردستان کە  ئەوان بەشێکی ئەو نەهامەتی و دەردەسەرییەن کەخەڵک و نیشتمان تێی کەوتووە، لە ئەمەم ساڵانەی پێشوو بەیەکێک لەسەرکردەدیارو دەستڕۆشتوەکانی دوێنێ و ناڕازییەکانی ئەمرۆم ووت، بەگاڵتەپێکردنەوە ووتی:

«هیچ پاساوێک نییە ئێمە داوای لێبوردن بکەین»

ئیتر ئەوەی گرنگە دەبێت بیرمان نەچێت ، کاتێک سیستەمی  سیاسی  بەرەوە بازاڕی سیاسی هەنگاوی نا ! ئیدی مرۆڤ و ئازادی و ڕۆشنگەری دەبن بەو کاڵایەیی کە ئەگەر لە بەرژەوەندی دەسەڵات نەبێت ئەوا چارەنوسی ئەو حەرەکەت و تەوژمانە   بەدەرنابن لە هەوڵەکانی سیستەمی ستەمکاری ،کە ئەویش خنکاندنی  کۆمەڵگەی مەدەنییە

06/09/2024



وتارەکانی تری نوسەر