وریای مێشە ئەلکترۆنیەکان بن

محەمەد خۆشناو

دوای هاتنە کایەی ئەنتەرنیت و ئامرازەکانی ڕاگەیاندن بەتایبەتی سۆشیالمیدیا ، ملیشیا و سوپای ئەلکترۆنی و مێشومەگەزی ئەلکترۆنی و هەڵمەتی ئەلکترۆنی بۆ تێکدان و ناسەقامگیری لەنێوان وڵاتان و کۆمەڵگاکان دژ بەیەکتری پەیدابوو ، کە حزبەکانی هەرێمی کوردستان دژی یەکتری و وڵاتانی درواسێش بۆ دروستکردنی فیتنە و لێکترازانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان مێشی ئەلکترۆنی بەکاردەهێنن،   مێشی ئەلکترۆنی لەلایەن کەسان کە ئاراستەی تایبەتیان هەیە ئیدارە دەدرێن بۆئەوەی کاریگەری لەسەر ڕای گشتی بکەن و زۆر هونەرەییانە درۆ و ساختە و دەستەواژەی بریقەدار دروستدەکەن کە ئامانجیان دروستکردنی دابەشبوونی کۆمەڵایەتی و نانەوەی ناکۆکیە لەنێوان حزب و لایەنەکان ، ئەوەی جێگەی تێبینیە کە هێشتا بانگەشەی هەڵبژاردن لە کوردستان دەستیپێنەکردووە مێشە ئەلکترۆنیەکان بە تۆپەل بەڕەلاکران ، سوپایەکی ئەلکترۆنی نادیار بەخێرایی هەورە بروسکە لە مەودایەکی دورەوە دێت بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری ساختە و  درۆ و پڕۆپاگەندیەک لە چەشنی ڕاستیی بۆ بەرژەوەندی لایەنێک دژی لایەنێکی تر و ئیستیفزازکردنی لایەنێک دژی لایەنێکی تر ، پڕۆسەیەکە بەشێوەیەکی وا دەکەویتە ناو ئەو تەڵەیەی کە ئەو دایناوە ئەوە لەبیر دەکەیت کە ئەوە ئێمەین بەشدارین لە باوەڕکردن بەو درۆ و ساختەیە ، کاریگەری سوپای ئەلکترۆنی زۆر کوشندەیە و ترسناکترە لە مێش و سوپای ئاسایی و وەک ئەوە وایە کە تۆ لەبەردەم جەنگێکی ڕاستەقینە دابیت  بەپلەیەک لەبەردەم حالەتی هیستریایەکی واداین کە هاوڵاتی ئاگای لێنیە کە  «ئەو»  بەئامانج گیراوە و عەقلی داگیرکراوە و مێشکی شوراوەتە و ، جگە لەوە ئەو سوپایە و کەسە ئەلترۆنیەکان پاکتاوی مەعنەویت دەکات و دەتکوژێت و نیشتیمانەکەت لەبەرچاو دەیەخێت وەک لەعنەتێکی بە کۆمەڵ یان ئەلقەیەکی دوگمەدار وایە کە هەموو تارماییەکان لە دوروبەردا سەما دەکەن و ، دێن بۆ ڕاوکردنی کەسان بۆ مەبەستی جیای سیاسی و لەهەمان کاتیش دروستکردنی لێکترازان  لەنێو خودی یەک گەلدا ، هەروەها هەندێک پێگەی وەهمی هەیە وەک مشەخۆر لەسەر بیرۆکەی ڕزیوو دەژیت و هەندێک کەس لەوانە ژەهری ئیرەیی و ڕقوکینە دەڕێژێت و بەردەوامە لە ئازاردان و سوکایەتیکردن و تێکدانی چنینی کۆمەڵایەتی ، هەندیکی تر لەو فەزا ئەلکترۆنیە هەن چێژ لە ئەستیرەی بەتاڵی ڕووناکیی و درەوشاوەیی خۆیان وەردەگرن و خۆی لە خەیاڵە نەخۆشەکەیدا وایدەبینێت کە پاڵەوانێکە لە پاڵەوانەکانی مێژوو ، خەراپترین شت کە بە مێشکی مرۆڤدا بێت ئەوەیە کە : ببیتە پاڵەوانێک لە وەهم ، شوێنی ئەمانە تەنها لە سۆشیالمیدیایە نەک واقع ، ئەو جیهانە گریمانەییەی سۆشیالمیدیا بۆتە کابوسێکی ڕاستەقینە کە ڕاستیی تێیدا غائبە و وەهم و واقیع تێکەڵ بوونە و وەرەقەکان تێکەڵاو بووە و ، هەواڵی هەڵبەسترا و هەواڵە ڕاست وەدەردەنێت و هاوڵاتی سەرگەردانە نازانێت بە کێ بڕوابکات و نازانێت چۆن لیژنە ئەلکترۆنیەکان لە کەسە ڕاستەقینەکان جودابکاتەوە ، بەرپەچدانەوەی مێشی ئەلکترۆنی زەرورەتی ئەو سەردەمەیە بۆ پاراستنی کۆمەڵگا و پتەوکردنی بەهای یەکڕیزی و یەکێتیی نیشتیمانیی .


07/09/2024



وتارەکانی تری نوسەر