پەتای وەرزی

سەرخێڵ ئاراز

بەرز بونەوەی توشبون بە پەتای وەرزی شتێکی ئاسای وچاوەڕوانکراوە و ساڵانە بەھۆی گۆڕانکاری کەش و ھەوا ڕوودەدات، نیشانەکانی ئازارو تاو بێھێزی و کۆکە و تەڕبونی لوتە.

#نیشانەکانی #پەتای #وەرزی بریتیە لە:-
* سەر ئێشەی بەردەوام
* بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش واتە تا
* ھەبوونی لەرز
* ئازاری جومگەکان
* بێھێزی 
* قورگ ئێشە
* کۆکە
ئەم نیشانانە لە کەسێک بۆ کەسێکی تر بەھۆکاری تەمەن و کاریگەری ئاستی بەرگری لەشی مرۆڤەکان دەگۆڕێت، بەڵام بەرکەوتن ھۆکاری خێرا بڵاوبونەوەی ئەم ڤایرۆسەیە پێویستە لەکاتی دەرکەوتنی نیشانە لەلایەن پزیشکەوە چارەسەری پێویستی بۆ بنوسرێت و لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکاندا پێویستە خۆپارێزی بکرێت.
*بەکار ھێنانی ئەو میوانەی مزرەمەنین و سەرچاوەی بەھێزی ڤیتامین (سی) ئاستی بەرگری لەش بەرامبەر نەخۆشیە پەتاگەریەکان زیاد دەکات.
*پشودان و فێنکردنەوەی کەسی توشبوو یاخود زوو زوو شتنی دەموچاو کارگەری باشی ھەیە لەسەر دابەزینی پلەی گەرمی لەشی نەخۆشەکە.
* بەکارھێنانی دژە بەکتریاکان بۆ ئەو نەخۆشانەی قورگ ئیشەو ھەوکردنی قورگ و کۆکەیان ھەیە لە ژێر ڕێنمای و چاودێری پزیشکدا چونکە بەکارھێنانی چارەسەر بێ ڕێنمای پزیشک.کاریگەری مەترسی دەبێت لەسەر نەخۆش و ڕەنگە.ببێتە ھۆکاری خراپتربونی تەندروستی نەخۆشەکە.
بەھیوای تەندروستی باش 
د.سەرخێڵ ئاراز
پسپۆڕی تەندروستی گشتی/ نەخۆشیەدرمەکان

26/09/2024



وتارەکانی تری نوسەر