بۆخۆپارێزی لەپەتای سکچون پەیڕەوی ڕێنمایە تەندروستیەکان بکە

سەرخێڵ ئاراز
١. شتنی دەست و پەلەکان پێش خوارن و پاش ھاتنە دەرەوە لەتوالێت بەتایبەت لەشوێنە گشتیەکان.
٢. شتنی سەوزەو میوە بەشێوەی تەندروست، بەتایبەت ئاو وخوێ یان مادەی پاکەرەوەی تایبەت بەپاکردنەوەی سەوزەو میوە.
٣. دڵنیابە لەسەرچاوەی ئاوی خوادنەوە، لەکاتی ھەبونی گومانی پیسبوون، پێویستە ئاو بکوڵێنرێت و سارد بکرێتەوە پێش بەکارھێنان.
٤. بەدوربە لەخوادنی سەردانەپۆشکراو ودورکەوتنەوە لەخواردنی دەرەوەی ماڵ، باشترە ئەوخواردنانە بەکاربھێنرێت کەدەکوڵێنرێن لەپلەی گەرمی بەرز.
٥. دورکەوتنەوە لە مەلەکردن لەوسەرچاوە ئاویانەی تەندروست نین.
٦. لەکاتی توشبوون بە پەتای سکچون پێویستە ئاو و شلەمەنی زیاتر بخوڕێتەوە بۆپارێزگاری لە وشکبوونەوە.
٧.بەکارھێنانی گیراوەی ئامادەکراو بۆ ڕێگری لە وشک بونەوە، پێویستە یەک لیتر ئاوی پاڵاوتە واتە کوڵێنرابێت و سادکرابێتەوە لەگەڵ شەش کەوچکی چا شەکر یەک کەوچکی چا خوێ تێکەڵ بکرێت لەماوەی ٢٤ کاتژمێر بخورێتەوە.
لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەی سکچون و ڕشانەوە سەردانی پزیشک بکرێت بۆ زوتر چارەسەرکردن.


20/06/2022



وتارەکانی تری نوسەر