بۆنەی نزیک بونەوەی بەژنی قرربانی پیرۆزەوە
بۆ خۆپارێزی لە پەتای خوێن بەربون و خۆپارێزی لە توشبوون بەنەخۆشیەکە باشتروایە پەیرەوی ئەمخاڵانە بکریت
١. سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو
کوشتارگە فەرمیانەبیت بێت کە رێگە پێدراون و پزیشکی ڤێنتەرنەی سەرپەرشتی دەکات .
۲. لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵدا و کەوڵکردن و پارچە پارچەکردنی گۆشتەکەیدا پۆشینی جل وبەرگی خۆپارێزیەکانی وەک دەستکێش، سەدریەی پلاستیك، ماسک بەکار بهێنریت .
۳. لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەکان و دانانی کیسی داخراو و فڕێدانی بۆشوێنی تایبەت.
٤. پێویستە ئەو چەقۆ و تەختەی پارچەپارچەکردنی تایبەتبیت بەگۆشت و شتن و پاکژکردنەوەی تەختە و چەقۆکان دوای بەکارهێنان.
٥.ئەو شوێنەی ئاژەڵەکەی لێ سەردەبڕێت پێویستە بەشێوەیەکی تەندروست پاکبکریتەوە، بەتایبەت ئەو شوێنانەی خوێنی لێیە بە ماددەی کلۆریین (بلیچ- موعجیزە) روونکراوە.
٦.بەپێی توێژینەوە زانستیەکان باشتر وايە گۆشت دواى سەربڕينى ئاژەڵ بۆماوەى ٦ كاتژمێر لە پلەى (۱_٥)پلەى سەدى هەڵبگيرێت پاشان بەكاربهێنریت .
۷. باشترین و تەندروستترین ڕێگا بۆ خۆپارێزی کۆڵاندنی گۆشت بەشێوەی تائەگاتە پلەی کوڵان.
۸.ئەگەر ئاژەڵ گەنە يان مێرووى ترى هەبوو باشتر وايەنەكڕدرێت يان سەر نەبڕێت بەمەبەستی دوربوون لە نەخۆشى تاى خوێن بەربوون.
بەهیوای تەندروستی باش
د. سەرخێڵ ئاراز فاضل
پسپۆڕی تەندروستی گشتی و پەتازانی