ماوەی مانگێک زیاترە لە دادگاکانی سنوری سلێمانیەوە هیچ دۆسیەیەک نانێردرێ بۆ دادگای تەمیز ، پیش ئەوە دادگای تەمیز چەند جارێک داوای دۆسیەکەی لاهور شێخ جەنگیان کرد بەڵام لە سلێمانیەوە نەنێردرا بەڵام لە ئیستادا ئەوە ماوەی مانگێک زیاترە هیچ دۆسێیەک نانێردرێ . هەروەها ئەو دادوەرانەی کە لە دادگای تەمیزن و سەربە دەسەڵاتی زۆنی سەوزن ( راستیەکی تاڵە) ئەوانیش ماوەی مانگێک زیاترە مانیان گرتوەو هیچ دەعوایەک نابینن ، بۆیە دەعواکانی سنوری هەولێرو دهۆکیش پەکیانکەوتوەو وەستاون چونکە دەستەکانی دادگای تەمیز ئەوانیش ماوەی مانگێک زیاترە کۆنابنەوە یان پێک نایەن ، بۆیە دەعواکانی سنوری هەولێرو دهۆکیش پەکیانکەوتوەو وەستاون هەرچەندە دەشنێردرێن بۆ دادگای تەمیز.
کەواتە بە کردەیی هەموو کارەکانی دەسەلاتی دادوەری و دادگاکان لە کوردستان پەکیان کەوتوەو وەستاون بیانوی دادگاکانی سنوری سلیمانی بۆ نەناردنی داواکان بۆ دادگای تەمیز ئەوەیە کە گوایا پارتی لە هەولیر کۆنترۆڵی دادگای تەمیزو ئەنجومەنی دادوەری کردوەو دەست تێوەردانی تیدا دەکات و ئەو زۆرینەیەی کە هەیەتی لە دادگای تەمیز بۆ بەرژوەندی حیزبی خۆی بە کاری دەهێنێت ، لەو دۆسیانەی کە هی بە سنوری دەسەلاتی یەکێتین و رویەکی سیاسیان هەیە دەیەوێت لە بەرژوەندی سیاسی خۆی یەکلاییان بکاتەوە، وە دەڵێن لە هەندێ کەیسدا ئەم دەستێوەردانە بە زەقی هەبوەو بەرچاو بوەو چەند نمونەیەکێش دێننەوە بەڵام ئەوانەی کە رەخنە لە دەسەلاتی دادوەری سنوری سلیمانی دەگرن سەبارەت بە نەناردنی داواکان بۆ دادگای تەمیز دەڵێن کە بۆ پەردەپۆشکردنی نەناردنی دۆسیەکەی لاهور شێخ جەنگیە ، بۆ ئەوەی وای نیشان نەدەن کە نەناردنی تەنها دۆسیەکەی ئەوە ناردنی هەموو دۆسیەکانی تریشیان راگرتوە ,بەڵگەشیان ئەوەیە دەلێن بۆچی پیش ئەم کەیسە ناردنی دۆسیەکان رانەگیراوە. ئەمەی رودەدات دۆخیکی خراپە و دەرنجامیشە نەک هۆکار.
پیویستی بە هەڵویستەو قسە کردنی جدی هەیە چ لە لایەن دامو دەزگاکانی تویژینەوە بۆ پیشکەش کردنی پیشنیارو چارەسەر وە چ لەلایەن دەزگاکانی راگەیاندنەوە بۆ ئەوەی ببێتە رایگشتی وفشار وەچ لەلایەن خودی دەسەلاتی دادوەری خۆیەوە بەو پێیەی ئەوپەیوەنداری یەکەمە وەبێ هەلویستی رون و ئاشکرای هەبیت لەبارەی ئەم دۆخەی کەتێیدایە ،وەچ لەلایەن دەسەلاتی جیبەجی کردنەوە بە دیاریکراوی لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە کە دەبێ بە زوترین کات هەڵویستی خۆی دەرببڕێت و کۆبونەوە بەدادوەران بکات و پاڵپشتیان بکات کەخۆیان لە وابەستەیی سیاسی دەربازکەن و بریاری جەریئو ئازایانە بدەن.