گۆهدار زێباری لە چ دۆخێکی یاساییدایە؟

لەتیف مستەفا
بە گویرەی بەلگەی یاسایی  کەیسی گوهدار زیباری بەهۆی فشاری سیاسیەوە راگیراوە، لە کوردستان لە ساڵی ۱۹۹۳ یاسای ژمارە چەکی ژمارە ۱٦ ساڵی ۱۹۹۳ مادەی ۲۱ دەڵیت هەرکەسیک بەبێ مۆڵەت چەکی ئاگرین هەلبگریت سزا دەدریت بە حەبس کردن لە یەک ساڵ کەمتر نەبیت .بەڵام لایەنی باڵای دیاری نەکردوەو جێیهێشتوە بۆ دادوەر، یاسا ناسانیش دەزانن کە لایەنی باڵای سزای حەبس دیاری نەکرا ئەوا دادوەر دەتوانێ تا لایەنی هەر زۆری حەبس کردن بروات واتە تا پینج ساڵ،کەواتە  بەگویرەی یاسای کۆن سزای  چەک هەلگرتن بەبێ مۆڵەت لە نیوان ۱ ساڵ بۆ پێنج ساڵە، ئەم تاوانەش قابیل بەوەیە تۆمەتبار بەکەفالەت راستەوخۆ  کە چوە بەردەم دادوەر ئازاد بکریت . 
هەر بۆیە لەدوای راپەرینەوە هیچ تۆمەتباریک بەتەنیا لەسەر چەک هەلگرتنی بێ مۆڵەت رانەگیراوە بەلکو راستەوخۆ  ئازاد کراوە بەکەفالەت،بەڵام جەوازی بوو واتە لە دەسەلاتی حاکم خۆیدا بوو بەگویرەی مادەی ۱٠۹ برگەی ۱ لە یاسای بنەما دادگەریە سزاییەکان ژمارە ۲۳ ساڵی۱۹۷۱ ی هەموار کراو
بەڵام یاسای نوێ یاسای ژمارە ۲ ی  ساڵی  ۲٠۲۲ لە مادەی ۱٥ لە یاساکەدا سزاکەی کەمتر کردۆتەوە و کردویەتی بە  حەبس لە نێوان ۱ ساڵ بۆ ۳ ساڵ . بەم پێیەش ئیدی حوکمی چەک هەلگرتن بەبێ مۆلەت ەکەویتە ژیر حوکمەکانی مادەی ۱۱٠ لە یاسای بنەما دادگەریە سزاییەکان ژمارە ۲۳ ساڵی ۱۹۷۱ ی هەموار کراو واتە وجوبیە یان ئەرکە نەک جەوازی و پیویستە لەسەر دادوەر ئازادی بکات 
هەرچەندە ئەو تۆمەتەی دراوەتە پاڵ گوهدار لەپێش بەرکاربوونی یاسای نوێیە و بۆی هەیە یەکیک بپرسیت ئەی چۆن بەسەریدا جێبەجی دەبیت ؟
یاسا ناسان دەزانن بەگویرەی مادەی ۲ لە یاسای سزادان ژمارە ۱۱۱ ساڵی ۱۹٦۹ یاسای باشترین بۆ تۆمەتبارمان هەیە (القانون الاصلح للمتهم ). واتە ئەگەر  یاسایەکی نوێ دەرچوو  لە بەرژەوەندی تۆمەتبار بوو ئەوە ئەو یاسا نوێیەی بەسەردا پیادەدەکریت کە لەقازانجیەتی  مادام دادگا بریاری کۆتایی لە کەیسەکە نەداوە
پرسیارە جەوهەریەکە ئەوەیە ئەگەر  دەست تیوەردانی سیاسی نەبیت بۆچی بەکەفالەت ئازاد ناکریت
لەکاتیکدا لە یاسا کۆنەکە کە لە ساڵی ۱۹۹۳ ەوە پیادەدەکریت هەموو تۆمەتباریک بە هەلگرتنی چەک راستەوخۆ دوای ئامادە کردنی  لەبەردەم دادگا ئازاد کراوە هەرچەندە سزاکەی تا پینج سالیش بو  دەکەوتە ژێر حوکمی مادەی ۱٠۹/۱ لە یاسای بنەما دادگەریە سزاییەکان و لە دەسەلاتی تەقدیری دادوەر بو ئازادی بکات یان رایبگریت بەلام هەمیشە ئازاد دەکرا
ئیستا کە سزاکە کەمتر بۆتەوەو  دەچیتە ژیر حوکمی مادەی ۱۱٠ لەهەمان یاسا وجوبیە لەسەر حاکم راستەوخۆ بەکەفالەت ئازادی بکات ،کە نەکراوە کەواتە بەلگەی حاشا هەلنەگرە لەسەر دەستیوەردانی سیاسی
جگە لەوە ئەوتری کە چەکەکە تاپڕە ،ئەگەر وابیت ئەوەش جیگای گومانە ئایا یاسای نوی تاپڕ دەگریتەوە یان نا ،چونکە یاسای کۆن لە مادەی  ۱ لە پیناسی چەکی ئاگرین  ناوی تاپڕیشی هینابوو ، بەلام لەپیناسی یاسای نویدا باسی تاپڕی نەکردوە کەواتە ئەگەر وابیت لەسەر تاپڕ گیرابیتەوە ،هەلگرتنی تاپڕ یاساکە نایگریتەوەو مۆلەتی ناوێ و هەلگرتنی کاریکی ئاساییە و ئیدی بەگویرەی یاسای نوی تاوان نیە
تیبینی:ـدوای نوسینی ئەم پۆستە کاک زانا عەزیز لە کۆمینت ئاگاداری کردم کە بریاری دادگای تاوانەکانی سلیمانی /۲ بەسیفەتی تەمیزی  دەرچوەو بریاریداوە کە چەکی تاپڕ ناچیتە ژیر چوارچیوەی یاساکە،بریارەکەشی  بۆناردم 
ئەوەش بریارەکەیە.کەواتە گوهدار لەسەر هیچ گیراوەتەوە

19/08/2023



وتارەکانی تری نوسەر