گۆڕینی دەسەڵات بۆ هێز

حەکیم عەبدولکەریم
كەباس لەبشێوی سیاسی و نائارامی كۆمەڵایەتی دەكرێت,بێ‌ َگومان دەبَیت هۆكارەكانی پشت ئەم پشێویە بدۆزینەوە . ئەوەش بە خۆێندنەوەیكی سیاسی پشت بەستوو بەدید یكی فەلسەفی ,لەبەر ئەوەی هەر بزوتنەوەێكی سیاسی و كۆمەلاێەتی ناكرێت خاوەن دیدیكی ڕون نەبێت  بۆ بەڕێوەبردنی كارەكانی . 
وە ئەوەی كە خولقێنەری دواكەوتوی سیاسی  ئەم هەرێمەیە كە بەناو خاوەن دەزگای سیاسی  و یاساییە ؟ 
بێگومان دەگەریَِتەوە بۆ هە ژاری  لە ئەزموون كردنی بەڕێوبردنی دەوڵەتداریدا  نەك هەر ئەوەش بگرە هەژارترین نوخبەی سیاسی حوكم ڕانی قۆناخە كانی ئیدارە كردنی سیاسیان كردوە . كە هەمان بە تاڵی فكری و پسپۆری لە بوارەكانی حوكم ڕانیدا دە یانەوێت بازی قۆناغی ئیداری سیاسی حیزبی بدەن و ئیعلانی توانای خۆیان وە دەربخەن بۆ بەرێوە بردنی دەوڵەت .
ڕوداوەكانی ئەم دواییەی هەرێمی كوردستان لە شێوازی پیادەكردنی دە سە لات ئەوەی بە دەرخست كە تەنها فەلسەفەیەك لە پشت ئەم حوكم ڕانیەوە هەیە كە بریتیە  لە قۆرغكردنی دەسەڵات و پراكتیزە كردنی دەسە ڵات بەزیانی ئەوانی دیكە . 
ئەم جۆرە لە سیاسەت كردن و سەیركردن بۆ دە سە ڵات لە تیۆرەی "گەمەی سفری" دە چێت . كە ئاماژەی سەركەوتن بریتیە لەڕادەی دۆڕانی بەرامبەرەكەت لە كاتێكدا دروست دەست بردنە بۆ "گەمە ی ناسفری "كە لە ململانیكاندا  هەردلاسوودمەن دەبێت .
چونكە دەسەلات وەك (بارسنۆز)  ئاماژەی بۆدەكات " وێنا دەكرێت وەك بەرهەمی پیشەی كۆمەلایەتی هەروەك چۆن سامان بەرهەمی دامەزراوی ئابوریە" .
هەر لەم ڕوانگەیەوە دەسەلات هاوشێوەی ئەركی پارە لە ئابوریدا ئەركێَكی لە و جۆرەی هە یە كاتێك كە بەها دەدرێت بە پارە (ئالتون) لە ئەنجامی رێكەوتنی گشتی  لە ئالوگۆریدا . 
بەهەمان شێوە  دەسەلات  وەك ڕێكەوتنی ئەندامانی كۆمەلگا بۆیاسای كردنی پێَگەكانی سەركردایەتی لە ئەنجامی ململانی و پێش كەوتنی سیاسی و پێشكەوتنی كۆمەڵایەتی دێتە بوون . 
بە پێچەوانەوە ئەم خوێندنەوە هزریانە بونیكی پڕاكتیكی بە ئامانج لە پێناوی بەرژەوندی جڤات نیە بەقەدەر ئەوەی كار بۆگۆڕینی دەسەلات بۆ هێز دەكەن . لە كاتێك دا هێز بە هیچ جۆرێك نیشانەی دەسەلات نیە بەقەد ئەوەی دەسەلاتیكی نا جێكری وبەتالە (بارسنوز) .
دەسەڵات لە هەرێمی كوردستاندا دیار نیە ئایا پشت بەستوو بە ددیدی ماركسیستەكانە كە دەسەلات  وینا دەكەن بە كۆمەڵیك دامو دەزگا كە هەوڵی مل كەچ كردنی هاولتیان دەدەن لەرێگەی بەكار هێنانی توندو تیژیەوە جا لە كەنالی دەزگا داپلۆسێنەرەكان و دەزگاكانی پەروەردەی ئایدۆلۆژی هەموو ئەم شێوازی سەیركردنە بۆ دەسەڵات لەدوای دروست بوونی حوكومەتی هەرێمی كوردستان ساڵی 1992 بەرونی دیارە .
لە  هەرێمدا تەنها سەنتەرێكی  داپلۆسین  و پێشێل كردنی یاساكان بوونی نیە بەڵكو چەندین ناوندی مومارەسەكردنی كردنی دە سەڵات بوونی هە یە كە جێگەی دەزگا ئابوری, سەندیكای, حقوقی, كۆمڵگەی مەدنی و ڕاگەیاندنی گرتۆتەوە بە ئامانجی مو مارەسەكردنی هێزی نارە وا  بۆپەكخستنی دەزگا گەڵێك كە دەرئەنجامی مافی تاكە كەس لەممارەسەكردنی بە شداری كردنی سیاسی  هاتۆتە بوون  .


06/11/2015



وتارەکانی تری نوسەر