بۆ چی بەرپرسیاریتەتی ئەم قەیرانانە دەخرێتە ئەستۆی پارتی؟

حەکیم عەبدولکەریم
ڕەنگە گەر لە ڕوانگەیەكی ئەكادیمیەوە تەماشای ئەم هەل و مەرج و نائارامیە بكەین كە یەخەی خەڵكی هەرێمی كوردستانی گرتوە لە ڕووی سیاسی و ئابوری و دەرهاوێشتە كۆمەڵایەتیە كانی،ئەوا بیگومان بەرپرسیاریەتی یە كەم دەكەوێتە ئەستۆ یحوكمڕانانی هەرێمی كوردستان(حوكومەت)كەواتە ئیشكالیەت لە دۆزینەوەی بە رپرسیاریەتی دیتە بوون بەوەی ئایا جوكومەت ڕۆڵی چیە لە م قە یرانانە؟
بۆ ئەم مەبەستە پێویستە پێش هەموو شتێك پێناسە یەك بو قەیران بكەین   و باس لە هوكارو دەرەنجامە كانی بكەین
قەیران بریتیە لە و دوخەی كەڕوبەڕوی بڕیار بەدەستان دە بێتەوە (حوكومەت)بەجورێك ڕوداوەكان ڕوودەدەن هۆكارو دەرەنجامەكان تیكەڵ بە یە ك دەبن حوكومەت و بڕیار بەدەستان كۆنترۆلی بارو دوخە كە لە دەست دەدەن وە ئایندەی ئابووری و سیاسی ڕوون نابیت لایان وە دەسەڵاتداران توشی شپرزەی دەبن لە ئاست چارەسەر.
 هە ر بۆیە پارتی دیموكراتی كوردستان بەرپرسی یە كەمی ڕووداوە كانە لە بە ر پیگەی بە هیزوو قورخكاری جومگە سە رە كیە كانی دە سەڵاتی بە ڕێوەبردن بە تایبەت لە سیاسەتی نەوتی هەریم وە بونی حیزبە كانی دیكە لە ماوەی ڕابردوودا تەنها ڕۆلێكی لاوەكی و تەنها شەرعیەتدان بوو بە سیاسەتی  حوكومەت و لە هەر كاتێك ناڕەزایەتیە كانی خەڵك دەركەوتبێت حیزبێك یان زیاتر هاتونەتە سە ر شاشەكانیtv پاساوی شەفافیەتی پروسەی هەناردەكردن و دەرهینان و فروشتنی نەوتیان بۆ حوكومەتە تی هەرێم (پارتی )كردوە بەتوندی وەڵامی گلەی و گازەندە كانی خەڵك و شارەزایانی بواری ئابوری بە تایبەت نەوت داوەتەوە ، هەڵبەت ئەوەش تەنها لە بە ر گەرەنتی وەرگرتنی  پشك و دەست كەوتە حیزبی و كەسیەكانیان لای پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، بێگومان ناشارەزای بون و گرنگی نەدان بەئایندەی هەریمی كوردستان و چاوچنوكی سەرمایەداریانەی خویان ڕێگربوون لە بە ردەم هەر پروژەو پێشنیاریكی زانستی ئابووری بۆداڕشتنی سیاسەتێكی عەقلانی سودمەند لە ئەزمونە باش و تاڵەكانی دەوڵەتە نەوتیە كان ,ئەمان نەیان توانی سوود لە ئەزمونی هولەندی وەربگرن كە لە ئابووریدا بە (نەخوشی هۆڵەندی)ناسراوە كاتی كە لە كوتای شەستە كاندا هۆلەندا بە هۆی پشت بەستن بە ئابووری نەوت پشتگوێ‌ خستنی كەرتە كانی دیكەی بەرهەم هینان وە ك كشتو كاڵ و پیشە سازی و بابەتی وەرگرتنی باج  هۆڵندای توشی قەیرانی ئابووری گەورەی كرد نەتوانیان وەك ئەزموونی  ئالاسكا ونەرویج سوود لە داهاتی سەرچاوەی سروشتی نەوت و غاز بكەن بە مەبەستی پەرە سەندنی ئابووری ئەوەش لە ڕیگەی چەمكی (چاندنی تۆوی نەوت) كەمەبەست وەكار هێنانی داهاتی نەوت و وەگەرخستنی لە بیشخستنی كەرتە كانی دیكەی ژێرخانی ئابووری ئەمە لەكاتێكدا چەندین ساڵە ئەم لایەنە باش و خراپانەی سیاسەتی نەوتی لەلایەن ڕوشنبیرانی سیاسی و كەسانی ئابوریناسەوە دەدرێت بەگویی دەسەلاتداراندا.
كەواتە ئێمە ئێستا لە قوڵای قەیرانیكاین دەرەنجامە كۆمەڵایەتەیكەی زور بە ئاشكرا كاریگەری داناوە لەسەر زیندەگی تاك بەتاكی كۆمەڵگا بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆی دەسەڵاتداران و كابینە یەك لەدوای یەكەكان بەهەموو حیزبە بە شداربوەكانەوە كە ئاسانكاری و پاساوی دروستی سیاسەتی پارتی دیموكراتیان كردوە ,بویە هەموو گوڕانكاریە سیاسی و كومەڵایەتیەكان كە دەبێتە هۆی دەربازبوون لە دوخێكی قورس و مەترسیدار  بۆ دۆخێی دیكە ئایا شورش بێت یان ڕاپەڕین بەدی دەكرێت !
ئەمە لەكاتێكدا كە خولقێنەرانی قەیرانە كە دەیانەوی ڕێگەچارەی دەربازبوون بدوزنەوە ئەڵبەت یەكەم هەنگاویان لەسەر حیسابی ژیانی فەرمانبەران و هاوڵاتیانە  لەكاتێكدا بەبۆچونی من تەنها دەرچوون لەم قەیرانە بە دروست بونەوەی متمانە دەبیت لە نیوان خەڵك و هاوڵاتی كە ئەویش خۆی دە بینێتوە لەم خاڵانەدا:
1.دەست بردن بو شارەزایانی ئابووری نیودەوڵەت بۆداڕشتنی سیاسەتێكی زانستیانەی ئابووری سیاسی
2.وه‌لآم دانەوەی ئەم پرسیارە  (من این لك هذا)ئەم پارەو سەرمایەت لەكوێ‌بوو ؟
3.دانانی دەستەی نەزاهەو زیندانی كردن و گەرانەوەی داهاتی خوراوی 24 ساڵی ڕابردوو 
گەرنا ئەوا  ناڕزایەتیەكان دەگوڕین بۆ ڕاپەڕین 


19/01/2016



وتارەکانی تری نوسەر