داعش‌و غیابی بیری مرۆڤ دوستانە

حەکیم عەبدولکەریم
ئەو گۆرانكاریانەی كە ناوچەكەی گرتۆتەوەپێویستی بە لێكدانەوەو تۆژینەوەی زانستی و بێلایەنانەی دەوێت  بەتایبەت لە دۆزینەوەی ڕێگە چارە بۆدەرچون لەم قوناغە  بەنمونە گەر باس لە سەركەوتن و كۆتای هێنان بەجەنگی دژ بە گروپی تیرۆریستی داعش بكەین ئەوا  بە بۆچونی من ناكرێت بەتەمای ئەوە بین  كە لە مەیدانە كان شە ردا دەتوانین كۆتای بە م دیدە بهێنین كە بۆخۆی ئەم شەڕە دەرەنجامی بارو دۆغ و هەلو مەرجە كانی پێش هەڵگیرسانی شە رە كە یە ,كە بزاوتە ئیسلامیە كان  بەهەمو جۆریكیانەوە توانیویانە  ئەو بارودوخەی كە ناوچە كەی بەگشتی پێدا تێپەڕیوە ئیستسماربكەن  جا ئەوانە گروپە بە ناو میان ڕەوە كان بێت یان گروپە تەكفیریە كان چونكە لە كۆتایدا هەوەڵە فیكری و فە رهەنگیی وسیاسیە كانی لایەنە میانڕەوە كان وەك سوتەمەنی دینە مۆی بیری توندڕەوەی بە كارهاتوە  نمونەمان ئەو مەودا ئازادیە ی كە بە رهەمی مودیرنەو چەرخی رینینسانس و لیبرالیەتی  ئەو رو پیە توانراوە  بە  سودی نیگەتیفانە  بەلای  گروپە توندڕەوە كاندا بشكێتە وە ئەوەتا هەموو ڕاپۆرتە هەوڵای و زانیاری دەزگا سیخوریە كانی ولاتانی ڕۆژئاوا ئەوە پشت ڕاست دەكەنەوە كە تاچەندە ئەو لایەنە ئیسلامیانە توانیوایە لە ژێر پە ردەی ئازادی و یەكسانی  خراپ ب كارهینان لە ئازادی دا بكەن .
پێویستە ئەوە بزانین كە ئەم بزوتنەوە توند ڕەوە باك گراوندێكی فیكری هە یە كەئەویش ئاینی ئیسلام و سود وەرگرتنە  لەو شیكردنەوەو تەفسیركردنەی كە بو دە قە ئاینیە كان دەكرێت  وە لە بە رئەوەی كە هەناوی كۆمەڵگاش لە لایەن دەسە لاتە سیاسە نادیموكرات و توتالیتاریە كان هاندەربوە بۆ ئەوەی كە ڕزگاربون لەم نەهامەتی و دەردەسە ری و بی ئومیدیە لە ژیان  تەنها گەڕانەوە بیت بۆ میسالیەت و وە جوان كردن و ویناكردنی ڕۆژی دوای و گەشتن بەو شوێنە تەنها ڕێگەی دەربازبونە  بەتایبەتیش لە سە ردە مانیكدا كە هیچ بیرێكی دیكەی مرۆڤ دوستانە بونی پراكتیكی نیە  گەرهەشبیت بەنمونە بیری سوسیالیستی   ئەوە نە توانا فیكری و ناوەندە كانی پێگە یاندنی ئەو بیرە دەتوانی گلوباڵانە ئیش بكات وە ئەو لایەن و قوتابخانە فیكریانەی كاری لە سە ردە كەن بە تایبەت لە وڵاتانی ڕۆژهەلات بە گشتی هەمان  بیرمەندوو پارت و بزوتنە چەپ و چەقبەستوەكانن  كەناتوان وەڵامیپێداویستی مادی و مەعنەوی خەلك بدەنەوە .
هه ربۆیە دەربازبون لەم جیهانەی كە ساڵانیكە تەنانەت  هاوڵاتیە كانی ئەو روپا بۆ دەر بازبون لە چاوچنۆكی سە رمایەداری  توشی نامۆبون و خوكوژی كردون, وە لەڕۆژهەڵات بەهەمان شێوە  ئەو بێئومیدیە  بونی هە یە بەڵام لەبری خۆكوژی ئەو نائومیدیە تاك كەرایانە بە كار هاتوە لە لایەن گروپە توندڕەوە ئیسلامیە كانەوە بو ئاراستەكردنی لااوان بۆ كۆمەڵكوژی  نەیارنی خویان  بەلایەكی دیكەدا دەتوانین بڵێن  لەم گەمە كۆمەڵایەتی وسیاسە دا باڵی بەناو سیكولارو لیبرال  لە بە ردەم دوڕانی فیكریدا یە ,چونكی نەیان توانیوە جیهانێك بخولقَنن كە بیرو هیزری مرۆڤ بۆخۆی ڕابكیشی بە پێچەوانە وە  بێئومیدی بە رهەم هێناوە وە بێئومیدی ئەم جیهانە دەبێتە پاڵنەر بو بەدەست هێنانی ئاسودە یەك لە جیهانێكی دیكە .
جگە لەو ڕەهەندە هزری و سیاسیانە ئەوا بۆ شە ركردن لەگەڵ ئەمجۆری بیرانە دا پێویستی بونی دام دەزگا و سیستەمی بە ڕێوەبردنی دەوڵەتی  بونی گرنگە  وە لە ناو گەرمەی شە ڕو ڕوبە ڕوبونەوە دە بێت باس لە هۆكارە كانی سە رهەڵدانی ئەم جۆرە شە رو بلاوبونەوەی ئەو شێوازە لە بیركردنەوەی توندڕەویە بكە ین  چونكی ناكرێت بونی سەدان لاوی كورد لە ناو گروپێكی توندڕەوی وەك داعش هەروا بە تێپەڕ سەیربكرێت بە ڵك و دە بێت كاری  باش و جیدی لە سە ربكرێت
بەڵام ئەوەی جێگەی تێبینی و وردبونەوەیە لێی تائیستا وەك ئەوەی نەزانرابێت كە غیابی سەروەری یاساو غیابی دادپەروەری  هۆكاری سە رهەڵدانی ئەم جۆرەبیرەن  ئەوتا لەم قوناغ و بارودوخەدابازرگانی شە ر بە بە شای پە رە دەسێنی و تەنانەت ئاڵ و وێڵ لە گە ڵ خودی داعشدا هە یە   ئەمە سە رە ڕای ئەو باسە ی كە دەكرا لە سە ر مامە ڵە كردن لە كڕین و فرۆشتن بە و چە كانەی كەوڵاتان هینایویان بو پێشمەرگە  وەئەم باسە بو بە باسە داخراوە كان وەك ئەوەی باس كردن لێی مەترسی بێت بۆ سە ر ئاسایشی نەتەوەی  .
هەر ئەم بێدەنگیە بو سە ری كێشا بۆ بڵاو بونەوەی ئەو دەنگۆیەی كە  (ئەمیرێكی )داعش لە بە رمبەر پارە دا ئازاد كراوە كەدەتوانرا مامەڵەی بۆ ئازادكردنی چەندین پێشمەرگەو هینانەوەی چەندین تەرمی شەهیدی قارە مانی پێبكرایە 
كارەستاە ئەم ڕوداوانە بەبێ لێپرسینەوە دەڕوات 
ئێمە لە سە رەتای سە رهەڵدانی داعش دەمانزانی  كور بەتایبەتی حیزب و لایەنە سیاسیە كان  دابەش بون بە سە ر لایەنە دەركیە كانی ناو گە مەسیاسیەكان  وە جیاوازی گوتاری سیاسیحوكومی ڕون بوو .
بێگومان هەم دەیگەڕێنینەوە بۆ نەبونی سیستەم ناوەندی بیرو لێكۆلینەوەی سترتتیجی بەنمونە  كاتی كەتوركیا بەرنامەی خۆی بو چونە ناو گەمە سیاسیەكە دارشت و بیانووی بارهە ڵگرە توركە كان و قونسلیەی توركیا لەموصلی هیناوە ناو هاوكێشەكانی بو مامەڵە كردن لە گەڵ یاریكەرە كانی ناو پە یوەندیە هەرێمی ونێودەوڵەتیە كان  .بەڵام سە ركردایەتی سیاسی كوردیش (مسعود بارزانی )لەنێو خۆشخەیاڵیەكی سیاسیدا كەوتە بازدانێكی سیاسی بە سە ردەستورو پابەند بون بە سەر سە روەری دەوڵەتی فیدراڵ و باسی لەوە دەكرد كە ئیدی ئێمە مامەڵەمان لەگەل دەوڵەتێكی دیكەدا هە یە كە سنوری بتر لە 1000كیلومەترە لەنێوان كوردو عێراق  ئە ڵبەتە ئەوە لەواقیعێكی دور لە لێكۆڵینەوەی سیاسی و بڕیاری تاكە كەسیدا دروستەو وە مافێكی سروشتی بوو  ‌چونكە من پێم وایە جۆرێك لەو گوفتە بەكورد درابیێت لە پە راوێزی كۆبونەوەكەی عمان پایتەختی ئوردون پێش داگیركردنی موصل لە لایەن داعشەوە  بەڵام لەم بیركرنەوە دا زۆرحسابی ورد بۆ ڕۆڵی هەرێمی نێودەوڵەتی ئێران نەكرابوو .
بەڵام توركیا ئەوەتا لەدەرگایەكی دیكەوە هاتەوە ناو گەمە سیاسە كە و ئێمەش دە بێت جارێكی دیكە بلێن پێویستیمان بە سیستەم و داد پە روەری هە یە 
 
                                                        


01/12/2014



وتارەکانی تری نوسەر