چاندنی تۆوی نەوت

حەکیم عەبدولکەریم
حوكوماتی دەوڵەتە نەوتیەكان هەردەم ئەوەیان لەبەرچاوەكە سەرچاوەی داهاتی گشتی وڵات بەشێوەیەكی سەرەكی پشت بەسەرچاوەیەكەوە دەبەستێت  كەلەلایەك قابیلی كەمبون وبگرە نەمانیشە كە "نەوتە"وەلەلایەكی دیكەوە قابیلی بەرزبونەوەو نزبونەوەی نرخەكەیەتی بەگوێرەی پێشهاتە سیاسی و ئابوریەكان.لەمڕوانگەیەوە زۆرجارپیداگری لە بیرۆكەی" چاندنی تۆوی نەوت دەكەنەوە"كەئاماژەیەكی مەجازیە بۆبەكارهێنانی پارەی دەستكەوتوو لەنەوت بۆخولقاندنی بنەمایەكی ئابوری كەبتوانێ‌ بەبێ‌ ڕوبەڕوبونەوەی تەنگەژە ئابوری ووڵات خۆی لەسەرپی ڕابگرێت.واتا مەبەست مسوگەركردنی ئەو سیتەمە ئابوریە بەردەوامەیە تەنانەت دوای نەمانی نەوتیش ئەوەش لەڕێگەی بوژاندنەوەی كەرتی پیشەسازیقورس و تازەكردنەوەی ژیرخانی ئابووری.ئەوڕژانە زۆرەی پارەی نەوت  هۆكارێكەبۆكیشەناوخۆیەكان ئەوەش لەرێگەی تێكدانی نەسیجی كۆمەڵایەتیەوە.هەرلەم دیدەوە پەنابردن بۆ سندوقی وەبەرەهێنان(استسمار)بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە دۆلارە نەوتیەی كە لە دەرەوەی ووڵات دەست دە كەوێت بەمەبەستی ڕێگری لەكاریگەری نێگەتیفی لەناوخۆی ووڵات.ئەم هەوڵە لەزۆرێك لەدەوڵەتەنەوتیەكان هەرزوو توشی شكست هات چونكە بیركردنەوەی هەڵگرتن وپاشەكەوتكردن(ادخار)گۆڕابۆخەرجكردنی شێتانە و پەنابردن بۆ دەستخستنی داهاتەنەوتیەكان,بەواتایەكی دیكەئەوپارەیەی كە بەمەبەستی هەڵگرتن دانرابون لە ئابوری ناوحۆدا وەگەرخرا:بەواتایەكی دیكە دۆلارەنەوتیەكان بەئاراستەی پەیڕەوكردنی دابەشكردنی سیاسی لەسوود دەڕۆشت ,كەئامانج زیاتر ڕازیكردنی گروپە سیاسیەكانە كەپاڵپشتی فەرمانڕەوایانی دەوڵەتەنەوتیەكان دەكەن .یەكێك لەوشێوازەش بەخشینی گرێبەستەكانە لەسەر بنەماو پێوەرێك كەهیچ پەیوەندیەكی بە پرینسیبی بازارەوەنەبێت وێرَِای ڕۆشتنی بەشێكیزۆری داهاتە نەوتیەكان بەمەبەستی پرچەككردن.بێگومان لێرەوە خراپ بەكارهێنانی سەرچاوەكانی داهات وفراوانبوونی ڕۆڵی دەوڵەت  دێتەبوون  كە دەرەنجامی دەركەوتنی "نەخۆشی هوڵەندیە"كە ڕوبەڕوی ئابووری هۆڵەندەبووە كاتێ‌ حوكومەت پشتی  بەداهاتی غاز بەست لەسیاسەتی ئابووریدا كە لە ئەنجامدا بوبەهۆی بەرزبونەوەی نرخی كرداری دراو كەئەمەش وایكرد كە توانایكیبركێی كاڵاكانی قابیل بە هەناردەكردن تێك بشكَتێنری بەتایبەت لە بواری كشتوكاڵ وپیشەسازیدا .پسپۆرانی بواری ئابووری لایان وایە كە ئەم جۆرەداهاتە(ریوع)كەلەنەوتەوە دێتە دەست زیاتر هانی هاووردەكردن دەدات  لەبری بە رهەم هینان وەهانی بەكاربردن لەبری بە رهەم هێنان ئەمەش دەبێتە هۆكاری هەڵایسان كەوادەكات پلاندانان ئاسان نەبێت بەجۆرێك  ناهاوسەنگیلەبواری گەشەسەندن دروست دەبێت.

بۆڕوبەڕوبونەوەی ئەم گرفتە لەدەوڵەتەنەوتیەكاندا كەدۆلارەنەوتیەكان دەبێتە هۆی خراپ بەكارهێنانی بڕیارەسیاسیەكان لەلایەن ئابووریناسانەوە ڕێگاچارەیەك دەخرێتە ڕوو لە لایەن ئابووری ناسانەوە كەئەویش دانانی داهاتەنەوتیەكانە لەسندوقی (ئیئتمان) لەەدەرەوەی وڵات بەمەبەستی كەمكردنەوە لەكاریگەری قورسی دابەزینی نرخ ئەوەش لەڕێگەی ئازادكردنی بازرگانی و ئازدكردنی سیستەمی نرخی خەرجكردنی دراو  ,هاندانی تایبەتكردنی كەرتەگشتیەكان  و لابردنی ئەوكۆت و بەندانەی كە لەسەر نرخ و كرێێ‌ و ڕێژەی سوود دانراون كەئەمە ڕاستەوخۆكاریگەری لەسەر  كەمبونەوەی ڕوڵی دەوڵەت دەبێت  لەسەر ئابوری بەهەمان شێوە ئەم هەنگاوانە دەبێت بەگرنتیەك كە دراوی ناوخۆ توانای ئاڵوگۆری هەبێت  ,بێگومان ئەمە دەبێت بە ڕێگری لە توش بوون بە
نەخۆشی هۆڵەندی ئەم هەوڵانە تەریب لەگەڵ  دژایەتی گەندەڵی وبەهێزكردنی سیستەمی دادوەریی  كەمكردنەوەی خەرجی حوكومەت .
وەبۆ ئەوەی  ئابوری وڵات لە داهاتێكی ریعیەوە بگۆڕێت ئەوە پێویستی بە  بەچاكسازی هەیە  كە كلیلی ئەم گوڕانكاریە سیاسیە نەك ئابووری  بەنمونە تەنها سەیركردنێك بو هەردوو  ووڵاتی نەرویج و ولایەتی ئالاسكا بكەین دەبیین سە ركەوتنیان بەدیهێناوە لەم بوارەدا بەڵام لە ڕێگەی پشتبەستن بە ڕێوشوێنی دەستووری  كەڕێگری دە كات لەوەی حوكومەت كەپارەی دانراوی نەوت بەكاربهێنێ‌
بەواتایەكی دیكە ئەو بڕەپارەیە دوور لەدەستی بریاڕبەدەستانە.

ئەم پرۆسە پێویستی بە سیستەمی دادوەری بێلایەن  و چلاكە یۆ ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی  هەروەها بونی شەفافیەت لە جۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ بوجەدا سەرەڕای پێوسیتی بوون بە  بانكێكی ناوەندی سەربەخۆ.
ئەوەی كە مەبە ستە بوترێت ئایا حوكومەتی هەرێمی كوردستان كە لە هەنگاوناندایە بە رەو سە ربەخۆیی ئابووری و سیاسی  تا چەندە لەتوانیدا هەیە كەبتوانێت بەرنامەیەكی تۆگمەی ئابوری دابڕێژێت كەسوود لەو دۆلارە نەوتیەیانە َوەربگرێت ؟بەجۆرێك كەسیستەمی باج وكەمردنەوەی خەرجیەكانی دەوڵەت بەتایبەت لە پلە وەزیفیە تایبەتیەكان  دورخستەنەوەی ئەوخەرجیانەی كەناچێتە ناوپلانی پیشخستنی كۆمەڵایەتی  بیگومان ئەوەش لە ڕێگەی كاركردنە لەپەرەپێدانی هەمەلایەنە كە سەرەكی ترین هەنگاوو دورخستنەوەی دەستی حیزبە لەكایە ئابوریەكان وڕێگەكردنەوە لەبەردەم كەسانی پسپۆرو شارەزای ناو خۆو سوود وەرگرتن لە پسپۆرانی بیانی بۆ ئەم مەبەستە .ئەگەرنا ئەوە بێتوانای پلانی ئابووری شكستی  هەموو پرۆژەیەكی سیاسی  بەدوای خۆیدادینێ‌ بەتایبەت هەموومان دەزانین كە هەرێمی كوردستان دەیەوێت سەرچاوەی ووزە و توانای ئابووری بخاتە خزمەت پرۆسەی سیاسی هەرێمی كوردستانەوە كەواتە دەبیت بتوانین تۆوی نەوت بچێنین تا ئەوەی هەیە لە بە ردەستا ئەگەرنا ئەوە ڕەنگە  ئەوتۆوەش لەدەست بڕوات .




31/12/2014



وتارەکانی تری نوسەر