كانتونی شەنگال یان هەمواركردنەوە كەلتوری شێواو؟

حەکیم عەبدولکەریم
الكسی دوتوكفیل لە كتێبی" دیموكراتیەت لە ئەمریكا "ئاماژە بۆ ئەوەدەكات  كە لە سە ردەمی ئەودا وڵاەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە 24 ئومەی بچوك پێكهاتوە,كە هەریەكە و خاوەن سەروەری خۆی بوەوە بەهەمویانەوە پەیكەری  یەكگرتوی گەورەیان پێكهێناوە(الاتحاد).وە دەڵێت حوكومەتی فیدرالی  تایبەتی خۆی هەیە)بەڵام بنەمای گشتی  حوكومەتی ولایەتەكانە.بەواتایەكی دیكە پرینسیبی سیاسی گەورە كە حوكمی كۆمەڵگای ئەمریكی دەكات  لەویلایەتەكانەوە گەشەی كردوەو پێگەشتوەبۆیە پێویستی تێگەشتن لەولایەتەكان (كانتون)پێویست بۆئەوەی لەشتەكانی دیكە بگەین بێگومان یۆ ئەم تێگەشتنە دەبیت ئەوەبزانین كەژیانی سیاسی لە سێ‌ ناوەندا جەمسەرگیردەبیت كە بریتیە لە كاركردن لە یەكەی خۆبەریوەبەری لوكاڵیەكان (شارەوانی) دواتر كەرت و ولایەتەكان.

الكسی دوتوكفیل دەڵێت كە  شارەوەانیەكان یان بەڕێوەبەریە لوكاڵیەكان بریتیە لە تەنها كۆبونەوەی لوكاڵی كەلەگەڵ سروشتدا گونجاوە.بەواتایەك دەوانین  ئەوە بڵیین هەردەرچونی مرۆڤایەتی لە حاڵەتی سروشتی   و پشێوی بۆ دروستكردنی كۆمەڵگەی سیاسی لەئەنجامی ئەم كۆبونەوەیەدا  بەشێوەیەكی خۆرسك یەكەی دەسەڵاتی لوكالی خۆبەریوەبردن هاتە بون .

ئەم لێكدانەوە گەر بۆگەلی ئیزیدی بكەین لەم بارو دۆخەدا ئەوە بەدەردەكەویت كەئەم كۆمەڵە خەڵكە ئەوەیان بۆ دەركەوتوە كە كۆمەڵیكی زوڵم لێكراو  هەرگیز ناتوانی بەردەوامی هەبێت لەخۆشەویستی بۆ نیشتمان  من لیرەوە ئەمەوێ‌ ئاماژە بۆئەوەبكەم كە ئەوكارەساتەی كەبەسەر برا ئیزیدیەكاندا هات لەوەی كەهێزەكانی پێشمەرگە نەیان توانی یان راستربڵێن نەیانویست بەرگری لە ئەو خەڵكەبكەن ئەڵبەتە هۆكاۆی گەورەی لەپشتە گەردوربكەوینەوە لە شیكردنەوە بۆ بارودۆخی هێزی پێشمەرگەو ئەوپەروەردە سەقەتەی كەبەداخەوە هەمیشە وەك پێشمەرگەی حیزب ناودەبرێن .بەلاڵام لەشیكردنەوەی سوسیولوژیانە بوئەم ڕوداوە دەكرێت  باك گراوەندی ئاینی و كارییگەری پەروەردەی ئاینی  و گرێدانی ئاین بەسیاسەتەوە لەناوچەكە كاریگەری هە بیت لە سستی و دلسۆزی و بەتەنگەوەچونی سە ركردە سیاسی و سەربازیە كانی پێشمەرەگە بو ئەوەی كە بیان توانیبا بەلانی كەم تا كردنەوەی دەرگای دەربازبون بو خەڵكەسفیلەكەی شەنگال بەرگریان بكردایە ئەمە دیراسەی زۆری دەویت رەنگە من نەتوانم زیاتر قسەی لێبكەم بەڵام ئەوە دەتوانم بڵیم هەر ئەم لێكدانەوەیە كە ئەوەم پێدەخاتە ڕوو كە پێویستی بونی هێزێكی ئیزیدیەكان بۆ پارێزگاری كردن لە خۆیان بوە بە مافیك و حەقیقەتێكی حەشا هەڵنەگر.لە بارودۆحێكی لەم جۆرەی شەنگال ئەوەهاتوەتە گۆڕێ‌ كە شەنگالیەكان ئەوە بەبەشێك لە خەیاڵدانیان كە ئەو ڕوشنبیریە سیاسی و كەڵتوریەی كە هەیە لەكوردستان نەتوانی لە ئاست  پاراستنی بونی روحی ئەواندابن بۆیە پەنابردن بۆ دروستكردنی ئەنجومەنێكی خوجێی هیچ مانایەكی لەكوردكەوتنی ئەوان نادات ئەوەنەبێت كەوەڵامێكە بۆ ڕەتكردنەوەی ئەو باڵادەستی سیاسی و فەرهەنگیەی كە كە لە هەرێمی كوردستاندا زالبوە كە بەشێكی زادەی پەروەردەیی ڕژێمە یەك لەدوای یەكەكانی داگیركەرانی كوردستانە كە بەداخەوە تا ئیستا دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی كوردستان و هەموو پارت و لایەنە سیاسیەكانی دیكەی پارچەكانی دیكە نەیان توانیوە هەمواركردنەوە لە كەلتوری شیواوی ئەم نەتە وە دا بكەن .ئەگەر ئەمرۆ شەنگاڵیەكان و ئیزیدیە كان لەم كارەساتە دەبیین ئەوا  برا فەیلیەكانمان ئیستاش لە پەراویزی بونی نەتەویەوە مامەڵەیان لەگەڵدەكریت وە گرنگی نەدانی سیاسەتی كوردستان دەبینین چۆن كاریگەری مەزهەبی زاڵبوە بەسەرفەرهەنگی سیاسی و ڕوشنبیریاندا كە دەبێت لایەنە سیاسەكان و دەزگاگانی تایبەت بەم كەیسانە بینە پێشەوە  كێبركێ بكەن بۆ ئاسایی كردنەوە و ئاشتكردنەوەو بێبەش نەكردنیان لە مافی نەتەوەی و خزمەتگوزاری و گەڕانەوەی كەسایەتی نەتەوەی تەندروست بۆیان. ئەوەی كەئەركی سەرشانی هەموانە ئەوە یەكەدبێت تۆوی خۆشەویستی نیشتمان ئەوخوشەویستیەی كە لەهەناوی زۆرێكدا بە ناچالاكی خۆی حەشارداوە و هەرگیز دڵەكان جێناهێڵیت كار بۆدەرهێنانی و چاندی بكەین لە شێوازێكی نەتەوەی دروست دوركەوتنەوە لە ترسی لەدەست دانی دەسەلاتی مادی و مەعنەوی 


21/01/2015



وتارەکانی تری نوسەر