سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
ئه‌مرۆ یه‌كه‌م بابه‌تی دانیشتنی په‌رله‌مانی کوردستان
تایبه‌ته به کۆبانێ. ئه‌و شاره‌ی که له رێگای بهرخودانیهوه سه‌رتاپا جیهانی سه‌رسام کردوه. کۆبانێ چیدی وه‌ك جاران ته‌نها ناوی شارێک
نیه، ته‌نها ناوی جێگایه‌ك نیه له سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه. به‌ڵکو ناوێکه بۆ شانازی
و قاره‌مانی و رووبه‌رووبونه‌وه‌ی به‌ربه‌ریه‌ت و خۆشه‌ویستی ژیان. جێگایه‌كه نه‌ك
ته‌نها کورد، هه‌رکه‌سێک له سه‌ر رووی ئه‌م گۆی زه‌ویه قه‌دری ئازادی بزانێت، بیه‌وێ
شه‌رفمه‌ندانه بژی ئه‌و شاره سیمبولیه‌تی.کۆبانێ له کاتێکدا گۆڕه‌پانی دڕنده‌ترین شێوازی پاکتاو و قڕکردنه، له هه‌مانکاتدا
سیمبولی مه‌رگێکی جوانه، مه‌رگێکی مرۆڤانه. گه‌ر باشور به هه‌ڵه‌بجه بناسرێت و
رۆژهه‌ڵات به مه‌هاباد و باکور به به‌ندیخانه‌ی ئامه‌د؛ ئه‌وا چیدی کۆبانێ هه‌ڵگری
ناسنامه‌ی رۆژئاوایه.
پۆلۆنیهكان له
رۆژانی کۆتایی جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا له واڕشۆ ڕاپه‌رین و به‌ته‌نها دژ به ئه‌ڵمانه‌کان
جه‌نگان به به‌رچاوی یه‌كێتی سۆڤیه‌ته‌وه، هه‌تا شاره‌كه‌یان خاپوربوو. ئه‌مڕۆ
یاده‌وه‌ری ئه‌و مێژووه به‌شێکه له ناسنامه‌ی هه‌موو پۆڵندیهك. کۆبانێش وه‌ها ده‌بێت
بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو. نزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئایرله‌ندیه‌کان له دۆبلن
ڕاپه‌رین و له ئه‌نجامدا ئینگلیزه‌كان کۆمهڵکوژیانکردن.
گه‌ر ئه‌و ڕاپه‌ڕینه هه‌تا ئه‌مڕۆ جێگای شانازی
خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌یه، ئه‌وا کۆبانێش هه‌روه‌ها ده‌روازه‌ی چونه ژوره‌وه‌ی ئێمه‌یه
بۆ سه‌ده‌ی بیست یه‌ك. ئه‌مڕۆ هه‌ردوو پۆڵه‌ندا و ئایرله‌ندا وڵاتی سه‌ربه‌خۆن،
کوردستانیش له سه‌ر هه‌مان رێگایه.
کۆبانێ به هۆی قه‌ده‌ری جوگرافیا و ته‌عریبی پلان دارێژراوی به‌عسه‌وه، له ئه‌و
دوو ده‌سته‌خوشکه‌که‌ی دابراوه. ئه‌م
تایبه‌تمه‌ندیه وه‌هایکرد که هه‌ر زوو ببێته جێگای په‌لاماری هێزی دژه کوردی داعش،
پێش هه‌موو جێگاکانی تری کوردستان. ئێمه له په‌رله‌مان له به‌رواری ١٣ی ته‌موز له
رێگای به‌یاننامه‌یه‌که‌وه کۆمه‌ڵگای نیودهوڵهتیمان له هه‌ڕه‌شه‌ی داعش له سه‌ر
کۆبانی ئاگادارکروه‌ته‌وه. پاش روودانی جینۆسایده‌كه‌ی شه‌نگال، که په‌رله‌مان زۆر
چالاکانه له هه‌وڵی به جینۆساید ناساندنیه‌تی له باڵاترین ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا،
هه‌میشه کۆبانی و شه‌نگالمان پێکه‌وه ئاماژه پێداوه. ئه‌مڕۆ داعش له خانه‌قینه‌وه
هه‌تا کۆبانێی کردوه‌ته ئامانج. ئێمه له باشور و براکانمان له رۆژئاوا دژ به یه‌ك
دوژمن ده‌جه‌نگین، خاوه‌ن یه‌ك چاره‌نوسین، ده‌بێت ڕاستگۆیانه براو هاوپشتی یه‌ك
بین. نابێت سنور و ئامانجی حیزبی و خواستی ته‌سک لێکمان جودا بکاته‌وه. په‌رله‌مانی
کوردستان له‌م خوله‌یدا به رۆحێکی نیشتمانی و دوور له ئه‌جیندای حیزبی مامه‌ڵه‌ی
له گه‌ڵ گشت لایه‌نه‌كانی کوردستانی گه‌وردا کردوه. بۆیه‌كه‌مجار نوێنه‌ری پارته
سیاسیه‌کانی کوردستانی باکور له‌م خوله‌دا هاتنه باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان. ته‌نها
له‌م خوله‌دا بۆ یه‌که‌مجار نوێنه‌ری په‌چه‌ده‌که له لایه‌ن سه‌رۆکی په‌رله‌مانه‌وه
پێشوازی لێکراوه. هه‌روه‌ها نوێنه‌ری پارته‌کانی رۆژئاڤا.
رۆژئاڤا له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی هاتنه بوونیه‌تی بۆ نێو
سیسته‌می سیاسی ناوچه‌که. ئه‌م پرۆسه‌یه، وه‌ك له ئه‌زموونی کوردستانی باشوردا ده‌یبینین،
کاتخایهن و پڕ ئه‌رکه. دروستبوونی کانتۆنهكان قۆناغی سه‌ره‌تایه بۆ بونیادنانی
حکومه‌تی خۆ به‌ڕێوه‌بردن و دیاریکردنی چاره‌نوس.ئه‌م کانتۆنانه دوا شێوازی حکومرانی نین له رۆژئاوا، به‌ڵکو ته‌نها شێوازی
سه‌ره‌تان. هه‌ربۆیه‌شه به‌رپرسانی کانتۆنهكان خۆشیان داوای دانپیانیان له په‌رله‌مان
نه‌كردوه. ئێمه ئاگادارین له سیمبولهیهتی
دانپیانان له ئاگایی تاک به تاکی خه‌ڵكی کورددا.
خه‌ڵکی کوردستان هه‌قیانه که داوای ئه‌وه بکه‌ن که په‌رله‌مان ده‌بێت دان به
کانتۆنهكانی رۆژئاڤادا بنێت. ئێمه‌ی کورد له ڕابوردودا به هه‌موو جۆرێک رووبه‌رووی
نکوڵی لێکردن و سڕینه‌وه و ته‌نانه‌ت شێوازی جۆرا و جۆری قڕکردن بوینه‌ته‌وه. ئا له‌م
پاشخانه پڕ له ناسۆرهوهیه خه‌ڵکی کوردستان داوای دانپیانان ده‌كه‌ن. په‌رله‌مانی
کوردستان هه‌رگیز لاری نه‌بوه له ناساندن و دانپانانی کانتۆنهكان، چونکه هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه وه‌ك لایه‌نی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ی له گهڵداکردوون و ماڵێک بووه بۆ له
باوه‌شگرتنی هه‌موان. کاتێک له نیوه زیاتری
ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به ژماره‌ی جیاواز له فراکسیونه جیاوازه‌کان، هه‌ندێ
فراکسیون به بیست ئه‌ندام و هه‌ندێک به سیانزه ئه‌ندام و ئه‌وانی تریش به ژماره‌ی
جیاواز، داوای دانپیانانی هه‌رێمی رۆژئاوایان کرد، ئێمه ئه‌م پرۆژه‌یه‌مان ته‌نها
له رووی هاوپشتی نیشتمانی و هاوسۆزی نهتهواتیهوه نه‌بینی؛ به‌ڵکو هه‌وڵماندا وه‌ها
بیبینین که چۆن له سه‌ر بنه‌مایه‌كی هێنده تۆکمه بێته ئاراوه که ببێته ده‌روازه‌یه‌ك
بۆ دانپیانانێکی نیوده‌وڵه‌تی. برایانمان له رۆژئاوا دڵنیان له دانپیانانی ئێمه،
له پشتیوانی ئێمه، ئه‌وه‌ی ئه‌وان خوازیارین پشتیوانی زیاتری کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیه.
ئێمه له‌و باره‌وه درێخیمان نه‌کردوه، به‌داخه‌وه هاوکێشه‌کانی ناوچه‌كه ئاڵۆزن و
کۆمه‌ڵگای نیوده‌وڵه‌تیش به‌رژه‌وه‌ندی تر له به‌رچاو ده‌گرێت. ئه‌وه‌ی گرنگه له‌مباره‌وه
بیڵێم ئه‌وه‌یه که هه‌تا په‌رله‌مانی کوردستان شه‌رعیه‌تی زیاتربێت کاریگه‌ری له
سه‌ر ناساندنی کانتۆنهكانی رۆژئاوا له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا زیاتر ده‌بێت.
په‌رله‌مان له رێگای هێرشکردنه سه‌ر و ناوزڕاندن و یاری میدیاییه‌وه شه‌رعیه‌تی بههێزنابێت.
ئه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی زیاتر ئه‌کات کارکردنیه‌تی به یاسا و بونیه‌تی وه‌ك ماڵی ته‌شریعکردنی
یاسا. له پێناو باشترین نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵک و سه‌پاندنی دیموکراسی.
ئه‌مڕۆ ئێمه شایه‌تحاڵی ساتێکی ترین له ساته پڕ
تراژیدیا‌کانی مێژووی کورد، به‌ڵام له هه‌مانکاتدا ده‌بینین چۆن رۆژئاوا وه‌ک
بونێکی جیاواز، وه‌ك ئه‌كته‌رێکی نوێ له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا دێته
بوون. به هیوام ئه‌م ئامانجه پاڵنه‌رمان بێت بۆ پێکه‌وه کارکردن، سه‌رباری
جیاوازیه‌کانمان. گه‌ر خه‌ڵک له رێگای حیزبه‌کانه‌وه نوێنه‌رایه‌تی کراون ئه‌وا ده‌بێت
حیزبه‌کان له ئاست نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکدا بن. نوێنه‌رایه‌تی ئیتیکی تایبه‌تی خۆی
هه‌یه.
*(ئەم وتارە، لە پێشەکی دانیشتنی
ئەمڕۆ سێ شەممە ١٤-١٠ سەرۆکی پەرلەمان خوێندییەوە.)