...... دوا بە دوای کۆتایی هاتنی کارەکەی " بۆل برێمەر"ی حاکمی مەدەنی عێڕاق ، نامەیەکی پڕ لە ئامۆگاری ناردوە بۆ " جۆن نیگرۆ بونتی"ی یەکەم سەفیری ئەمریکا لە عێڕاق دوای لابرنی "صدام حسین" لە دەستەڵات و لە ڕۆژنامەی"واشنتن پۆست"ی ڕۆژی 25/12/2004بڵاوبۆتەوە و بۆی نووسیوە چۆن مامەڵە لەگەڵ حکومەتی عێڕاقی"ئەنجومەنی کاتی حوکم"کە موخابەراتی ئەمریکی داینابوو بکا کە تیایا هاتوە :
1) هەرگیز بڕوا بەوانە نەکەی کە پەنامان یان و تێرمان کردن ، نیوەیان درۆزن و نیوەکەی تر دز..
2) ساختەچییەکن کە قەت بەرەو ڕوو نازانی چییان لە پشت سەرەوەیە ،،.
3) وەک خەڵکی باش و ساکار و بە ویقار خۆیان نیشان ئەیەن ، خاوەن باوەڕ و بە ئیمان ، بەڵام لە ڕاستیا ڕێک پێچەوانەی ئەوەن ، لە زۆر حاڵەتا بڵح و بێ حورمەت و مەرام پیسن..
4) ئاگادار بە بەقسەی نەرم و نیان هەڵنەخەڵەتێ ی ،کاتێ کە خۆیان بە دڵسۆز و بەئەمک ئەخەنە ڕوو بۆت دەر ئەکەوێ چ بەرازێکی دڕن، لە ئێسقان خواردنی دایک و باوکیشیان سڵ ناکەنەوە جا نەخوازەڵا ووڵاتەکەیان ، بیرت بێ کە هەموو ئەوانەی هوتافیان ئەکێشا یان لەسەر جادە و بانەکانی دونیا بە هەموو نەتەوە و مەزهەبەکانیانەوە کۆمان ئەکردنەوە ، بەکرێ گیراوێکن تەنها خۆیان خۆش ئەوێ..
5) لە ساختەچێتیا وەستان و وەک" گورگ" فێڵبازن ، چونکە ئێمەش خۆمان فێرمان کردوون کە موهەڕیجی هەزار ڕوو بن ..
6) نایانەوێ عێڕاق بەجێ بهێڵین و حەز ئەکەن لە هەموو کۆڵان و گەڕەکێکا بین و بنکەی سەربازیمان لە هەموو شارێکا هەبێ و ئامادەن ئەو باغ و کۆشکانەی دەستیان بەسەرا گرتوە بیکەن بە سەربازگەی هەمیشەیی بۆ هێزەکانمان چونکە ئەوە گەرەنتی پرۆسەی بەردەوام بوونیابە بۆ مانەوەیان لەسەر حوکم و ڕێگەیەکی لەبەردەستە بۆ مانەوەیان لە ژیانا ، بۆیە ئەبینین چۆن ترس ئەیانگرێ و ڕۆح چوون بە دەم و چاویانا دەرئەکەوێ چونکە مۆتەکەی پاشە کشەی ئێمە شەو و ڕۆژ بە دوایانەوەیە و پێ داگریی لە مانەوەی هێزەکانمان و بوە بە دیارترین بابەتی ووت و وێژەکانی سیاسەتی دەرەوەی" کۆماری ناوچەی سەوز"..!!
7) مامۆستای قسەی بەتاڵ و چەنەبازین بە شێوەیەک کە بەرامبەرەکەیان سەرسام ئەبێ پێیان ، بەڵام لە هەموو حاڵەتێکا گێل و ڕەزا قورسن هیچ کامیان ناتوانێ تەنانەت لە نێو هاوڕێ و برادەرە نزیکەکانی جێ ی خۆی بکاتەوە..
😎 بێ فیکر و لە ڕووی سیاسییەوە فاشیلن ، یەکێکیان نابینی کە دیدێکی قبوڵکراوی بۆ چارسەری کێشەیەک هەبێ ، یان ڕایەک دەرنابڕێ تا میزاجی شەخسی خۆی تێکەڵ نەکا کە ئەبێتە دەربڕینێکی سەقەتی خۆ پەرستی و حیزبیی بێ گوێ یانە هیچ ئیعتیبارێکی نیشتمانی و بابەتی..
9) زۆر باش ئەزانن کە میللەت پەراوێز خراوە و هیچ پێزانین و ئیعتیبارێکیان لای خەڵک نیە چونکە هەر لە سەرەتای دەست گرتنیان بەسەر دەستەڵاتا "ئەنجومەنی کاتی حوکم" سەلمانیان کە چیتر نین جگە لە کاڵایەکی بەکار هێنان و ئاست نزمێکی بازاڕی شەڕ و ململانیە شەخسیە هەرزانەکان..
10) ئەوان پێیان وایە ساختەچێتی کردن لە خەڵک زیرەکییە و وەعد و وەعدکاری زاناییە و بردنی پارە و قووتی خەڵک دەستکەوتی جەنگە ، بۆیە ئەیانبینی کە چۆن سامانی ووڵات بەحەلاش و بەلاش ئەڕوا و ئەبینی کە گەورە و بچووکیان ساختەچی و دوو ڕوون ، عەمامە بەسەر و کاکی عیلمانیان وەک یەکن، شەهیەتیان ئەچێتە سەر هەموو شتێ: داهاتی گشتی و قوڕاویش..بە هەموو بێ ڕەوشتییەکەوە پەلاماری هەموو کەسێک ئەیەن..
بەڵام سەرەڕای هەموو ترس و ئاگادار بوونێک ووریا بە کەسیان تەرە نەکەی چونکە ئەوان لە ڕووی فیکر و ڕەفتارەوە نزیک ترین کەسانی پڕۆژەکەمانن ، لەم قۆناغەی ئێستایا ئەوان گەرەنتییەکی مسۆگەرن بۆ جێ بە جێ کردنی کارەکانمان ، هێشتا بە پێ ی ستراتیجی وولایەتە یەکگرتوەکان پێویستمان بە خزمەتەکانیان هەیە ، چەن ساڵێکی تریش ئەخاێنێ بۆ کۆتایی هێنان بە دەستەڵاتەکانی هەیانە ،چونکە " کاڵایەکی بەکارهێنانی کاتیی"مۆقت"ن" ...هێشتا کاتی گوێ پێ نەیان یاخود فڕێ یانیان نەهاتوە.....
"''''''''''''''''''''''''''''''''''''''