باوەرٍبكەن عیراق نابێت بە دیموكراسی

عیماد عەلی

ئەمە نە رەگەزپەرستی و نەش توندرٍەویە، لەبەر ئەوەی ئەم باوەرٍەمان لەسەر كۆمەڵێك فاكتەر و واقیعەكە و رەفتاری گەلی عەرەبی عیراق بەگشتی بنیاتنراوە نەك حكومەتە یەك لە دوای یەكەكانی و مامەڵەیان لەگەڵ كورد و پرسەكەیدا. 

باشترین حكومەتەكانی عیراق هەر لە دامەزراندنیەوە، لە پاشایەتیەوە بگرە تاوەكو كۆمارەكەی عەبدولكەریم قاسم و تادەگاتە دكتاتۆرەكەی بەعس، هەمیشە بەچاوی سوك و ئەگەر جارجارێك موجامەلەیەكی كردبێت ئەویش لەپێناو مەرامێكی سیاسی نێوخۆیی یان بە پاڵپشتی دەرەكی بووە، لەوەشدا زۆرجار دەستی ناوەكیی كوردستان وەكو ئێستا خەریكی ئیشی دەربار بوون و هەموو ئامانجەكانمان كراوەتە قوربانی ناكۆكیە نێوخۆییەكان و گەردیلەیەك بۆچونی ستراتیجی  لە مێشكی دەسەڵاتدارانی كورددا نەبووە.

ئەم مێژووە بۆی دەۆخستین كە جیاوازیەكی زۆر كەمیش لە نێوان ئەو دوو مەزهەبە نەبوو و هەر یەكەو بە پێی پێگە و دۆخی تایبەتی هەنوكەیی خۆی دیدگای لەمەرٍ پرسی كورد دیاریكردووە و هیچ لایەك بابەتیانە كرۆكی كێشەكەیان لەبەرچاو نەگرتووە و جەوهەری سیاسەتی هەۆردوولایان بخوێنیتەوە، قەت وەكو هاوڵاتی پلە یەك تەماشای گەلی كوردیان نەكردووە و مامەڵە لەگەل مێژوو و جوگرافیا و پرسەكەی وەكو خۆی نەكردووە.

ئێوە تەماشای سونە لەم كاتەدا بكەن و سەیری شیعە لە زەمانی صەدام و ئێستا بكەن، بۆ راستی ئەم بۆچونە هەر هیچ باسی حكومەتی عیراق لە پاش روخانی صەدام مەكەن ، تەنها راوبۆچون و هەڵوێستی خەڵكە رۆشنبیر و سیاسیە دوور لە دەسەڵاتەكەشیان وەكو خۆیان بخوێننەوە. تاكوتەرایەكی زۆر كەم نەبێت كەستان بینیوە باس لە جینۆساید و كیمیاباران و ئەنفال و مافی گەلی كورد بكات لەكاتی بەهێزیدا و لا بەلای خەڵكی كوردستان بكاتەوە، یان هەر جارەو بەهانەیەك تەنانەت بۆ بچوك كردنەوەی قەوارەكەی و كرزۆڵ كردنی میلەتەكە قسە دەكات و  هەڵێست وەردەگرێت و دەیەوێت دەستكەوتەكانی چەند بچوكیش بن لەناوبەرێت

بۆ گەلی كورد و حكومەتەكەشی، هەمیشە خۆخۆری و پۆست و پارە پەرستن رێگەی راستی پەیوەندیەكانیان بووە لەگەڵ بەغدا. كەس گوێی لەوە بووە هیچ رۆژێك ئەم بەناو نهێزە كوردیانە داوای قەرەبوی ئەنفال و كیمیاباران بكەنەوە و كەستان بینیوە  مكور بێت لەسەر بریاردان لە جینۆساید ناساندنی تاوانەكانی صەدام و داوای لێبوردنی لە حكومەتە یەك لە دوای یەكەكانی بكات؟ كەس داوای كردووە جینۆسایدی كورد بكرێتە بەندێك لە رێككەوتنە نهێنی وئاشكراكانی حكومەت  و هێزەكانی هەرێم و بەغدا؟ یان هەمیشە داواكردنی سواڵكەرانەی  200 و 400 ملیار دینار لە پێش هەموو شتێك بووە .

لێرەدا چەند پرسیارێك دێنە پێشەوە لە هەڵوێستەی داداگای فیدراڵی عیراق ، دوو ئەندامی دادگاكە كوردن، بۆچی هەردووكیان لەسەر ئەم بریارانە ئیمزا دەكەن و ئەم هێزانەی كوردستانیش باسیان ناكەن و وەكو ئەوەی  قسە لەوبارەوە بڤە بێت نوتقیان لەخۆیان برٍیوە؟ بۆچی كەس بە ئاشكرا باس لە پشتی پەردە و هەڵوێستی دەرەكی و فشاری دەرەكی لەسەر داداگای فیدراڵی ناكات و هەڵوێستی حزبەكانی عیراق دەرناخات؟ بۆچی هیچ نەبێت هێزەكانی كوردستان بەدوور لەو كەس و لایەناانەی خۆیان فرۆشتووە بە عیراق، لەم كاتە هەستیارانەدا هەر هیچ نەبێت وەكو كاردانەوەی هەنوكەەی تەنها جارێك هەڵوێستیان یەكناخەن و یەك قسە نین. ئەگینا كێ ئەو پەرلەمانتارە دەناسێت كە سكاڵای لەسەر ناردنی بودجە بۆ هەرێم لە داداگای فیدراڵی تۆماركردووە جگە لەوەی بە هاندان بوبێت و پاڵنانی لایەنی دەرەكی لە پشتیەوە بێت.
بەڵێ دیموكرۆاسی زەمینەی تایبەت و رادەی رۆشنبیری و پێداویستی فكرو عەقڵیەت و تەنانەت ئەخلاقی خۆی هەیە و تروسكاییەك لەمانە لە هیچ شوێنێكی عیراقدا نادۆزیتەوە. ئەی چی بكرێت؟ بۆ فشار و چارەسەری هەموو مەسەلەكان و سنوردانان بۆ هەموو ناحەقیەكان، جگە لە یەكبوون و یەكێتی نێوخۆیی و وەلانانی حزبایەتی تەسكی منداڵانە هیچ چارەیەك نادۆزیتەوە و ئەمەش قورسە، مەگەر ئەم دوو هێزە تەنها جاریك بیری قولۆی لێ بكەنەوە و رۆڵەكانیان دابەش بكەن و وەكو یەك تیم مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەكان بكەن و تەنها خۆیان بە شتە بچوكەكان نەبەستنەوە.


26/01/2023



وتارەکانی تری نوسەر