دوو هێزی سەرەكی و كۆمەڵێك پاشكۆ و برٍێك دوكانی حزبی. ژمارەیەك بازرگانی سیاسی و خەڵكی كەم مەعریفەت و بێئاگای عیناد و كەلەرەقی سیاسی، جەماعەتێكی بەرخۆری بنەماڵەیی و بێخەم و بەرژەوەندخواز، بژاردەیەكی رۆشنبیری هەناسەبرٍاوی قورسایی ژیان و توشبوی نەخۆشیە كەلتوریەكانی باری گشتی و ناچار بە رەفتاری دەربار و ژێربار و سازشكار بۆ مەیسەركردنی پێویستیەزەروریەكانی ژیانی تایبەتی، بازنەیەكی خۆسەپێن و چەند كوتلەیەكی جۆراوجۆری ریاییكاری و ملكەچبوی بەرپرسی خاوەن پۆستی باڵا و رێنوێنیكەری رەفتاری پێویست تەنها لە پێناو خۆشگوزەران و دوور لە بنەما و ئەخلاق و هەست و نەستی مرۆڤایەتی. ئەمە جگە لە خەڵكی وابەستەی دەرەكی و خۆسەپێن بە هاوكاریی و پشتگیریی دەست و ئامرازەكانی دەرەوە.
لەلایەكی دیكەوە، نزمی باری رۆشنبیریی گشتی و بوونی میلەتێكی خاوەن كۆمەڵێك سیفەت و رەفتار و عەقڵیەتی دواكەوتو و كەسانی ساویلكە و وابەستەی بیرو بۆچونی خورٍافات و داستان و حیكتیەتی خەیاڵیی هاوشێوەی هەزار و بەك شەوە، لە روبەرێكی سیاسیی بچوكی خاوەن سەركردایەتیەكی هەڵتۆقیوی زادەی عەقڵیەتێكی لەدایكبوی ناوەندێكی خاوەن گوشارەیەكی فكریی هاوردەی كەلتوری نەزانی و قاتو قرٍی و كارتێكراوی دەردانەكانی مێژوو و داگیركاری ئەوانی دواكەوتوتر. ئەمە هەمووی هاوشانی كۆمەڵێك بیری پەرگیر و خەڵكانی لاتەریك و هەڵگری بیری ناواقعی و هەمیشە چاو لەدەرەوەی كوردستان و لاساییكەرەوە و بەدەر لە منداڵدانی باری تایبەتی كۆمەلً و كاریگەریەكانی دەرهاویشتە مێژووییەكانی خود. لە بارێكی بێ ئەزمونی و نەبوونی قوڵاییەكی دەوڵەتداری و غەشیمی لە رەفتار و مامەڵە و هەستی خۆ بەكەمزانی و كاریگەریەكانی ژێردەستەیی.
میلەتێك بەو جۆرە كەرەسە و لە نێو كێشەی لە پێشینە و كرفتە هەرەسەرەكیە دێرینەكەی لە تەنێكی زەرەردیدەی باری نەبونی سەركراداتیەتیەكی نەتەوەیی و نیشستمانی بلیمەت و دروستنەبونی زەمینەی سەرهەڵدان و دروستبونی كەسی سەركردەی كاریزمای نێوخۆیی و نیًودەوڵەتی و دڵسۆز، لەگەڵ خۆبەستنەوەی سەركردەی هەڵتۆقیوی خۆسەپێن و سەرقاڵ بە ململانێی كەسی و حزبی بەستراو بە بابەتە زۆر بچوك و بێبەهاكان لەچاو پرسە گەورەكەی گەلی كوردستان.
جا تۆ وەرە بەم كەرەستە نا قۆڵا و ناچۆر و نەشیاوەی دەرهاوەیشتەی ئەو مێژووەی گەلی كوردستان، ململانێی ئەو ركابەرانەی دەوروبەرت بكە و خۆت لە ژێر ناڵەی ئازاری دەرئەنجامی كەڵەكەبوونی ئەم گرفتە زۆرانەی چەندین ساڵەی روژگاری درێژی كورد، بگە بە ئامانجێك كە لە سەرجەم ولاتان و میلەتانی جیهاندا هاوشێوەی نەبێت. ئەی چی بكەین؟
باس لە دیموكراسی و ئازادی و جیهانگیری و هەلی مێژوویی تەنها ماتریاڵی خەیاڵدانی خەڵكی خەیاڵپڵاو و لاساییكەر و باوەر بە خۆنەبوو و خۆنەخوێنەر و وەلانەری پلانی خودی، نەگەیشتنە بەدەرئەنجامی دروست لە كۆتای هەوڵەكاندا، بە هۆی لەبەرچاونەگرتنی ئەو هەموو گیروگرفتە تایبەتی وبتەبتی و ئاستەنگە هەمەجۆرەكان. بۆیە دەبێت:
تەنها بیر لەم نەوەیەی ئیٍَستا و باری هەنوكەیی و توانای كەم و حازربەدەستە نەكرێت و پلانی دوورمەودای ستراتیجی بۆ چەندین ساڵە دابنرێت، بەڵام بەو كەرەستەو سەركردانەی هەست بە بونی پلیەك لە بلیمەتی تێیاندا بێت، بۆ ئەوەی هەنگاوی ورد و بگرنەبەر و رەفتار و سیاسەتی دروست و ورد پەیرەو بكەن، تا ئەو رادەیەی هەناگوەكانیان ماتماتیكانە بنَت و لەگەڵ خۆیاندا چەندین نەوەی دوای خۆیان ئەو هەنگاو و پلانە بگرنە بەر، ئینجا دەكرێت خەمی ئایدنەی نزیكملن كەم بێتەوە . چۆن؟
بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجەش كە تۆ دەزانیت گەورەترین تەگەرەی بەردەم هەر پرۆژەو و ئامانجێكت ئەوەیە، كە تۆ باش دەزانیت سەركردە زادەی واقیعی خۆیەتی و بۆچونێكی زانستی نیە چاوەرٍێی بلیمەتێك بكەیت كە بیركردنەوە و رەفتار و مامەڵەی لە بەدێهێنانی ئامانجە گەورە و دوورەكان لە سەرجەم خەڵًكەكەی بەردەست و دەوروبەری زاناتر و ژیرتر و بەتواناتر و بیرقووڵ و بلیمەتتر بێت ولە هەما كاتدا لەدایكبووی ئەو كۆمەڵ و كلتور و رۆشنبیری و واقیعە بێت كە تێیدا دەژێت. ئەمەش بۆچونێكی زۆر نازانستیە, پێشتر ئەوەمان بۆ دەركەوتووە كە لەم بارەوە تا ئێستا سەرجەم حزب و سەركردە و كەسە فیگەرەكانی كورد ئەوەیان سەلماندووە كە بژاردە نین و لەوە زۆر بچوكترن كە سەركردەی مێژوویی بێهاوتا لە ریزبەدەر بن و توانای ئەوەیان هەبێت میلەتی كورد رزگاربكەن, دەبێت چاوەرێیی واقیعێكی گۆرٍاوی تر بین، ئەمەش كات و كردەوەی زۆری دەوێت، بەڵام دەكرێت هەنگاوی جیاوازی بچوكتر و بۆ ئامانجی كورتخایەن و هەنوكەیی و پێویست بە هەنگاونانی زۆر كورتە و هەر نەبێ بۆ ماوەیەك خەڵكەكە تا رادەیەك لە نیگەرانی قووڵی بێ ئومێدی و فشاری بیری هەرەس و نسكۆ دەربچن و ئاسودە بن و قەناعەت بكەن لەوەی توشی ماڵوێرانی دیكە نابن، ئەگینا رزگاریی یەكجاری زۆر دوورە و ئەگەر زۆر گەشبینیش بین دەبێت باوەرمان بەوە بێت كە لەو ئاستە بەرچاوەدا بین و خراپتر نەبین لە ئاستی رەوتی گونجاو، ئەگینا لە هیچ ئەگەرێكدا لەوەی هەیە چاكتر نادۆزینەوە و دەبێت تەنها شوكری خودا بكەین.