نيگەرانيەکانی يەکێتی ئەوڕوپا!

ئارێز عەبدولآ
گوێ بە نيگەرانیی و ناڕەزايی ناوخۆ نەدرا، گوێ بە نيگەرانی و رەخنەی ئەڵمانیا، فەڕەنسا و ئەمەريکاش نەدرا ! دەسەڵاتی بێدەسەڵاتی دادوەریی دوای کەتنەکەی دەست لە ئەژنۆیە و لە بەرامبەر ئەو هەموو کاردانەوە ناوخۆيی و دەرەکيانە دۆش داماوە.

من نازانم ئەو دادوەرانەی بڕياری زيندانيکردنی رۆژنامەنوس و چالاکە مەدەنيەکانی بادينانياندا و ئەوانەش کە لە تەميز پەسەنديانکرد ناخی خۆيان لە پەشيمانی دەخۆنەوە يان بەو کاردانەوانە دڵخۆشن و هەست بە گەورەيی و گرنگی خۆيان دەکەن، بەڵام دەزانم حکومەت و حزب تێدەگەن کە ئێمە لە دورگەی واق واق ناژين و ئەگەر چاومان لە پشتيوانیی و هاوکاری رۆژائاوا بێ، دەبێ گوێيان لێبگرين و بەها مرۆڤایەتيەکانيشيان لەبەر چاوبگرين!

زۆر بەداخەوە کارگەيشتە سەر بەياننامەی ناڕەزايی يەکێتی ئەوڕوپا، کەچی هيشتا برادەران هەر بێباکن! من دەپرسم ئايا ئێمە گەيشتوينەتە ئەو ئاستەی باکمان بەوانە نەبێ، کە ماوەی سی ساڵە دەمانپارێزن و هاوکاريمان دەکەن يان بە دوای بيانويەکی پايدۆز و جۆ بلاودا دەگەڕێين؟ 

10/05/2021



وتارەکانی تری نوسەر