ژاڵە دەرمەكەن، عەقڵتان بكەنەوە!

سۆما خالید
ژالە محمد، پەیامنێری دیاری میدیای ئێن ئارتی لەدوای 8ساڵ كردن لەلایەن ئەو میدیایە دەردەكرێت و پێدەوترێت لەگەڵ مۆدێلی ئێمە ناگۆنجێت، بۆیە لێرەوە بە ژاڵە و هاورێ و هاوپیشەم دەلێم نەتۆ یەكەم كەس و ئاخر كەسی كە پێت دەوترێت لەگەڵ مۆدێلی ئێمە ناگۆنجێت، چونكە ئەم قسە و ڕەفتارانە بەشێك لەدەزگاكانی ڕاگەیاندنی گرتووتەوەو هەبووە دەركراوە چونكە لەگەڵ بەرێوەبەری میدیاكە پەیوەندی نەبەستووە و لەگەڵی تێكەڵ نەبووە!، بۆیە هیـوام وایە خۆت دلگران نەكەیت، چونكە كچێكی بوێر و دڵسوزیت لەكارەكانت و هەمیشە هاوكاری هاورێ و هاوپیشەكانت بویت، وە جێی شانازی ئێمە و میدیای كوردیت. 

دەی ئازیزم ئەمڕۆ سەردەم سەردەمی بوون بە فاشۆن مۆدێلە و دەرپەراندنی مەمك و قنی پڕ سلیكۆن و لێو و روومەتی فیلەر و بۆتۆكس كردنە، گرنگ نیە ئەخلاق و ئەتەكیەتی كاری رۆژنامەنوسی و میدیایی نەبێت، گرنگ ئەوەیە لەسەر شاشەكاتێك دەركەوتیت ورۆژێنەر و سێكسی بیت و سەرنجی بینەربەهەردوو ڕەگەز بۆ لای خۆت رابكێشیت و بتوانیت تاكی كۆمەڵگای كوردی بەگەنج و پیر گەوج بكەیت و خێزانەكان لێك هەڵبوەشێنیتەوە! 

هاورێ گیان من ئەو كاتە خوێندنەوەم بۆ پیاوانی رۆشنبیر كرد، كە لە پۆستێكی ئێنسا گۆرانیبێژی ئەلبانی چاوم بە نوسینی كۆمێنتێكی میدیاكاری دیار كەوت كەچۆن ووشەكانی ریز كردبوو، ئەو بەرێوبەرەی كە خانمێكی بەدڵخواز و حەزەكانی خۆی نەبێت هەلیدەداتە دەرەوە! ، ئەو كات تێگەیشتم پلە و پۆستی هەر كەسێك پەیوەندی بە ئاستی رۆشنبیرییەوە نییە بەلكو پەیوەندی بە ئەخلاقی خودی خۆیەتی، تا ئەخلاق داشۆرابێت پلەو دەستكەوتت زیاتر دەستدەكەوێت، هەر وەك چۆن دەلێن گەر دەتەوێ هەمو شتێك بیت لەگەڵمبە! 

خۆشكی من میدیای ئەمڕۆ لەجیاتی رووماڵكردنی باسی ڕۆژو بابەتەكانی كۆمەڵگا زیاتر پێویستیان بەوە هەیە كەچۆن دەستكاری ژیانی تاكەكان بكەن و گۆرانكاری دروستبكەن كە بەهای خێزانی و پەیوەندییە كۆمەڵایەتیەكان نەهێلن، خۆیان ئەوەش دەزانن كە بینەر خواستی چیان هەیە چونكە بەجۆرێك كاریان كردووە كە پێشتر پلانی بۆ دارێژراوە و دانراوە، هەر وەك ئۆریانا فالاچی، ڕۆژنامەنووسی ئیتالی و نووسەری سیاسی لە نوسینی كتێبی (سێكسی بێ خەرجی)دا دەڵێت: "ئەگەر ئافرەتێك بەڕوتی بەسەر شەقامدا ڕابكات شارێك لە پیاو دوای دەكەوێت، بەڵام ئەگەر پێیان بڵێی وا شارێك دەسوتێت هەموویان پاساوێك دەهێننەوە كەتوانای ڕاكردنیان نیە.
 

24/12/2020



وتارەکانی تری نوسەر