یەکیتی ئیتر لۆمەی پارتی مەکە ئیتر!

پەری تاهیر

لەماوەی ٣٠ ساڵی رابردوو هەمیشە بە شانازییەوە یەکییتیەکان ئەیان وت دیموکراسی لە ناو یەکێتی دا هەیە و وەک پارتی دیموکراتی کوردستان  بنەماڵە حکوم ناکات، بەڵام کورانی تاڵەبانی وشەی دیموکراسیان  سرییەوە. 

ئەگەر لەناو پارتیدا ئاموزاش حکوم بکات ئەوەتا یەکێتی قبوڵی نەکرد هەرچی دەسەڵات و ئیمتیازاتی چەند ساڵی رابردووی لاهور شیخ جەنگی هەیە وەک چەرخت دابێ لە پوش سوتانی لەکاتکدا مام جەلال بۆ زۆرێک لە دیدار و کۆبوونەوە نێودەولەتیەکان و کۆبوبوونەوەی وەفدە بیانیەکان لاهور شیخ جەنگی لەگەڵ خۆیی بردووە.

بەپێچەوانەشەوە تاکاتی نەخۆش کەوتنی مام جەلال باڤڵ تاڵەبانی بینراوییەکی ئەو تۆیی نەبوو، ئەتوانین بڵین قسەکەی دکتۆر نەجمەدین کەریم لە بەرنامەی تاوتوێێ NRT  دوایی ١٦ روداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر  ئاماژەی پێکرد هاتە دی کە گوتی،بەینی باڤڵ و لاهور وانامێنێ و یەکتر دەشکێنن .

ئەوەی جێگەیی سەرنجە تاوەکو ئێستا یەکێتی بە راگەیێندراوی فەرمی باسی لە هۆکاری بنچینەیی کێشە و گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی نەکردووە،هەروەها هیچ یەک لە ئەندام مەکتەب سیاسییەکانیش ئامادەی هیچ قسەیەک نین لەوبارەیەوە.

جیابوونەوەی نەوشیروان مستەفا و ژمارەیەک لە سەرکردەکانی دیکەی یەکێتی و دروستکردنی بزووتنەوەی گۆڕان لە 25ـی تەمموزی 2009، بەشێکی زۆری بنکە جەماوەرییەکەی دابەش کرد و باڵێکی گەورەی یەکێتی جیابووەوە.

نە ئێستایی کوردستان بە تایبەت سلێمانیش پیویستی بە حزبێکی نوێ دەبێت  لەسەر دەستی لاهور شیخ جەنگی و نەیەکێتیش ئەبێ بە یەکێتییەکی نوێ وەک باڤل ئاماژەی پێدەدات، چونکە سلێمانی تاڵاوی زۆر چەشت بە دەست حزب تازە و نوێبونەوە،  وەک خۆیان دەڵین لەکاتێکدا دۆخەکە بۆ خراپتر گۆردرا، هەر بەرچاویشیان جیابوونەوەی نەوشیروان مستەفا و ژمارەیەک لە سەرکردەکانی دیکەی یەکێتی و دروستکردنی بزووتنەوەی گۆڕان  بوو لە 25ـی تەمموزی 2009، کە بەشێکی زۆری بنکە جەماوەرییەکەی دابەش کرد و باڵێکی گەورەی یەکێتی جیابووەوە، لەکاتێکدا هەر یەکێتیەیاکان خۆیان بوون لە دەباشانەوە شۆر ببونەوە،  بۆ گردەکە و یەکتریان بە دزو گەندەڵ تۆمەتبار دەکرد، لەبەر ئەوە بۆ ئێستاش لاهۆر بێت یان باڤل جیاوازییەکی نییە.

22/07/2021



وتارەکانی تری نوسەر