تەوتین چییە؟

ستران عەبدوڵلا
خوشک و برایانی بەرێز 

خوای بانی سەر ئاگادارە کە (توطين) هیچ پەیوەندی بە نیشتمانی بوونەوە نییە. ئەمە بابەتێکی دارایی ، مەسرەفی و بانقییە و پەیوەندی بە نیشتمان و نەتەوە و شاخی حەمرینەوە نییە. 

(توطين) بە واتای جێگیرکردن دێت. جێگیرکردنی مووچە و ناو و ناونیشانی فەرمانبەرانی دەوڵەت و فەرمانبەرانی کەرتی تایبەت دێت، لە رێی کارتی بانقی و کردنەوەی  ئەژمارێکی بانقی بۆ فەرمانبەرەکە.

دەشێ وەک مانای حەرفی وشەکە (توطین) بکاتە نیشتەنی و نیشتەجێکردن و جێکردنەوەی ناو و حیسابی بانقی فەرمانبەر لە بانقدا، بەڵام قەت ناکاتە  بە نیشتمانییکردن.
ئەمە پەیامی دۆستانەیە بۆ میدیاکان و شرۆڤەکارە ئابووری و داراییەکان. 

تکایە مووچەی گوناهی خەڵک و فەرمانبەر دوور بخەنەوە لە وتەزای (نیشتمان) و مانا پیرۆزەکانی.

14/04/2024



وتارەکانی تری نوسەر