د. شازاد جەمال
یەکێک لەو بەهانانەی دەهێنرێتەوە، گوایا گردەکانی دامێنی چیای گۆیژە ڕووتەڵەیە، کە تایبەتمەندیی دیمەن سروشتی Landscapeی هەیە.
کەواتە ئەمە بەهانەیەکە، بۆ ئەوەی دابگیرێت و تەخت بکرێن.
لە کاتێکدا ئەوە بەڵگەی کەمتەرخەمیی لایەنە پەیوەندیدارەکانە، کە ڕووتەڵەیە و نەکراوە بە دارستان. بەمەرجی ڕەچاوکردنی ماستەر پلانی شارەکە، کە بۆ ساڵی ٢٠٣٩ سازکراوە.
نەک هەر ئەوە، ئەو گرد و تەپۆڵکانە، بۆمبی ناوکیی و هایدرۆجینیی پیادا نەتەقیوەتەوە، هاوشێوەی هێرۆشیما و ناکازاکیی ژاپۆن، یان کورەی ناوکیی تیادا نەتەقیوەتەوە، هاوشێوەی چڕنۆبڵی ئۆکرانیا.
کەواتە ئەم شێواندن و تێکدانەی سروشت و سیمای چیای گۆیژە، هیچ پاساوێک هەڵناگرێت. تاوەکو بەو بیانووەوە، درێژە بە فراوانکردنی بەرزاییەکانی سلێمانی بدرێت.
تێبینی: نوسەر خاوەنی
دکتۆرایە لە ئەندازیاریی جیۆماتیکس- ماستە لە پلانسازی شارو هەرێمایەتی