بێرلسکۆنی مرد: بژی بێرلسکۆنی

د. سه‌ردار عه‌زیز
بێرلیسکۆنی دیاردەبوو. باوکی ئەو زبڵدانەیە کە ئەمڕۆ پێی دەوترێت سیاسەت. لە پەنجا ساڵی رابورودا ڕۆژێک نەبوو لە ئیتالیا ناوی ئەو نەهێنرێت. سەرەتا وەک نوێگەرێکی دژە سیستەم هات، بەڵام وەک گەندەڵێکی جەماوەر-گێی ناموس-باز ماڵئاوایی کرد.

بێرلسکۆنی باوکی کۆمەڵێک دیاردەی سیاسیە کە ئەمڕۆ لە باشوری کوردستان ڕەواجی زۆریان هەیە. دیاردەی حیزبی شەخس. ئەوەی کە حیزب دەزگایەکە بۆ خزمەتی شەخسێک، نەک ڕێکخراوێکی کۆمەڵایەتی سیاسی خاوەن ئایدەلۆژیا یان دەزگا. تێکەڵکردنی میدیا و بەڵێندەرایەتیی و سیاسەت، یەکێکی ترە لە ڕەهەندەکانی. هەروەها هاتن بۆ ناو سیاسەت بۆ پارێزگاری لە خود و بە دەستهێنانی گرێبەستی زیاتر.

بێرلسکۆنی بە باوکی دیاردەی گەمژی زیرەک دەناسرێت. ئەو کەسایەتیانەی بە پشت بەستن بە ئامراز و ناوەندەکان هەوڵدەدەن جەماوەر بوروێژێنن لە پێناو کوشتی هەموو دیدێکی بەبەهادا. 

بیرلسکۆنی سیستەمە گەندەڵەکەی ئیتالیای خراپترکرد. 

لە هاتنی کەسانی وەهادا سیاسەت دەمرێت. شتێک نامێنێت بە ناوی گشت یان کۆمەڵگا، شتێک نامێنێت بە ناوی دیبەیت و عەقلانیەت. وەک لە کوردستان دەیبینن کەسە سەرەکیەکانی حیزب بریتین لە تەنورگەرمکەر، شەقوەشێن، جارچی، پیاوی فلان و پەیجەوان. بۆیە گەر بێرلسکۆنی مرد وەک جەستە بێرلسکۆنی زیندوە وەک دیاردە.

13/06/2023



وتارەکانی تری نوسەر