دوانەی تیرۆر و دیکتاتۆریەت

د. سه‌ردار عه‌زیز
لە ماوەی سەدەی ڕابوردودا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەم دوو دیاردەیە حوکمی کردوە. پەیوەندی نێوان ئەم دوانە، پەیوەندییەکی دژایەتی نیە، بەڵکو پەیوەندییەکی ئاڵۆزی کەمێک دژایەتی و کەمێک یەکتر تەواوکردن و کەمێکی تر بەکاربردن. دەسەڵاتەکانی ناوچەکە دەیانەوێت بە کۆمەڵگا بڵێن، ئەگەر من نەبم ئەمە بەدیلەکەیە. کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، بە تایبەتی دەزگا شاراوەکانی هەمیشە بەشێک بوە لەم گەمەیە. بەڵام سەرکردەکانی ناوچەکە مەترسی توندڕەوی دینی بەکاردەبەن بۆ ڕێگریی لە بەها ڕۆژئاواییەکان و سەرکوتکردنی ئازادییەکان. 

دیارە ئەم هاوکێشەیە لە ئاستی خوارەوە بە شێوازی جیاواز دەکەوێتەوە. مەرگی خواناس دەرئەنجامی ئەم دۆخەیە. بە داخەوە ئەم کوشتنانە پێداویستی ئەم یارییەن. چونکە بەرهەمهێنانی ترس لە کرۆکی گەمەکەدایە.

لە ڕۆژانی داهاتودا دێمەوە سەر ئەم ڕوداوە، چۆن، دەرخەری دیاردەی رێگرییە لە داهێنان. بە بەکارهێنانی تێزی ئابوریناسی گەورە ئیدمۆند فیلیپ، کە چ کۆمەڵگایەک توانای داهێنانی هەیە و چ کۆمەڵگایەک دژ بە داهێنانە. من زۆر کۆمەڵگا گەڕاوم لە هیچ کوێ نەمدیوە هێندەی کوردستان خەڵک پێنج فەرزە نوێژ بکەن، پێویستمان بە خوێنڕشتن نیە بۆ دین.

24/06/2023



وتارەکانی تری نوسەر