ئامانجی تورکیا لە عێراق پارەیە

د. سه‌ردار عه‌زیز
تورکیا لە ساڵانی ڕابوردودا سەرنجی خۆی خستوەتە سەر وڵاتانی کەنداو. چەندین هۆکار لە پشت ئەمەوەیە. یەکەم، پێداویستی زۆری تورکیا بۆ وەبەرهێنان و پارە. دوو، بونی پارە لەو وڵاتانە بە هۆی بەرزی نرخی نەوتەوە. سێیەم، ئامادەیی ئەو وڵاتانە بۆ وەبەرهێنان لە سەردەمی نادڵنیایی لە پشتیوانی ئەمریکا، چوارهەم، ئەردۆگان پارەی بێمەرجی دەوێت، پارەی ئەمریکا و ئەوروپا مەرجدارن، بە تایبەتی لە داخورانی ماف و بەها دیموکراسییەکان لە تورکیا. بە ڕای من هەوڵی تورکیا هاوشێوەیە لە عێراق. هاتنی وەزیری دەرەوە، پاشان وەزیری وزە، هەفتەی داهاتوو وەزیری بازرگانی دێت، هەموو بۆ تەرکیزە لە سەر بازرگانی و ڕێگەدان بە کۆمپانیا تورکییەکان هەتا سودمەندبن لەو پارەیەی لە عێراقدا هەیە. وەزارەتی دەرەوەی تورکی لە پەیوەست بە پرسی ئاوەوە دەڵێت، چارەسەری ئەو پرسە بە میتۆدی زانستی، کە ئاماژەیە بۆ ڕێگەدان بە کۆمپانیای تورکی هەتا لە کەرتی ئاودا لە عێراقدا کار بکات. فوکردنە پرسی ئاسایش بۆ کردنی بە کارتێکە هەتا عێراق لە بلیون و نیوەکەی قەرەبوی دادگای پاریس خۆش بێت.

25/08/2023



وتارەکانی تری نوسەر