له‌ سنوری مه‌ریوان كۆڵبه‌رێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ ئەمنییەکان كوژرا

كۆڵبه‌رێكی گەنجی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان به‌ ته‌قه‌ی ڕاستەوخۆی هێزه‌ ئەمنییەکانی كۆماری ئیسلامی ئێران كوژرا.

رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، بڵاویكردەوە" ئەمڕۆ پێنج شەممە ئه‌سعه‌د ئه‌فره‌نجەی خەڵكی مەریوان لە سنوری مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی ئیسلامی ئێرانەوە تەقەی لێكراوە و گیانی لەدەستداوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەسعەد ئەفرەنجە ته‌مەنی (٢٥) ساڵە و خه‌ڵكی گوندی سیاناوه‌، ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و باوكی منداڵێكه‌ و ئه‌و شوێنه‌ی ته‌قه‌ی لێكراوه‌ و كوژراوه‌ (١٠)کم له‌ سنوره‌وه‌ دوور بووه‌.

بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی هەنگاو، لە ماوەی مانگی رابردوودا پێنج كۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەكانی ئێران لە سنورەكانی نەوسوود و بانە و سەردەشت كوژراون.


PM:06:23:01/08/2024