زانیاری نوێ سەبارەت بە مووچەی ئەم توێژە فراوانە راگەیەنرا

بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی سلێمانی جەخت لەوەدەکاتەوە کە لیستی مووچەی مانگەکانی ئاب و ئەیلوولی خانەنشینان بەهاوتاکراویی ئامادەکراوە و ئەمڕۆ بۆ دارایی بەرز کراونەتەوە.

سارا حەمەنەجیب، بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژناموانیدا بە میدیای یەکێتی راگەیاندووە" لیستی مووچەی مانگی ئاب و ئەیلوولی خانەنشینان بەهاوتاکراوی ئامادەکراون و ئەمڕۆ لیستەکان بۆ وەزارەتی دارایی بەرزکراونەتەوە".

وتیشی" لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئەمڕۆ وەک دوایین وادە دیاریکراوە بۆ ناردنی لیستەکانی مووچە لەلایەن فەرمانگە حکومییەکانەوە".

" بۆ لیستی مووچەی مانگی ئاب، هیچ گۆڕانکارییەک لە مووچەی خانەنشینان نەکراوە، بەڵام بۆ مانگی ئەیلوول ئەوانەی هەڵە لەمووچەکانیان هەبووە، پارەی کەم یان زیاتریان لەماف و شایستەیی خۆیان وەرگرتووە، زۆرینەی هەڵەکان راستکراونەتەوە".( بەڕێوەبەری ژمێریاری لە خانەنشینیی سلێمانی وای وت).



AM:12:02:21/09/2024