نرخی دینار بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢١ی ئەیلولی ٢٠٢٤، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی. 

پەیامنێری (سپی) نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ١٠٠ دینارە، ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو بە ١٤٩ هەزار و ٨٥٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٦ هەزار و ١٦ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٨ هەزار و ٤٣ دینار.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزار و ٣٦٩ لیرەیە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٥٧٤ دینار.


AM:09:42:21/09/2024