کەشناسێکی شارەزا وادەى بارانبارینی ڕاگەیاند

كه‌شناسێكی دیاری عێراقی پێشبینی ده‌كات، لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکی بەرچاو دادەبەزێت و لە سەرەتای ئەم هەفتەیەشدا بارانبارین دەستپێدەکات.

سادق عه‌تییه‌، كه‌شناسی ناسراوی عێراقی له‌ پۆستێكدا له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاماژەی بەوەکردووە" تا ئێستا ئاماژەكانی كاریگەربوونی ناوچەكەمان بە دابەزینی هەوایەكی ساردی جەمسەری باكور وەك خۆیەتی و جێگیرە ئەمەش وادەکات کە لە كۆتایی مانگ و سەرەتای مانگی داهاتوو باران بارین دەستپێبکات".  

ئه‌و كه‌شناسه‌ عێراقییه‌ له‌ پۆسته‌كه‌یدا ڕوونیشیکردەوە، تاوەکو ئێستا پلەکانی گەرما بەشەو و بە رۆژ پەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات بەتایبەت لە هەفتەی داهاتوەوە.


PM:03:02:21/10/2021