شەپۆلێکی گەرمای بەهێز عێراق دەگرێتەوە

كه‌شناسی عێراق رایگه‌یاند" شەپۆلێکی گەرما پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە، کە ٥٠ پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنێت".

ئەمشەو کەشناسی عێراق رایگەیاند" لە ماوەی پێنج رۆژی داھاتوودا، شەپۆلێکی نوێی گەرما عێراق دەگرێتەوە، کە پلەکانی گەرما زۆر بەرزدەبنەوە و رەنگە بەربەستی ٥٠ پلەی سیلیزی تێبپەڕێنێت، بە تایبەت لە پارێزگاکانی باشوور". 

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كه‌شناسی هه‌رێم، ئەو شەپۆلی گەرمایە یەکەم شەپۆل دەبێت لە مانگی حوزەیرانی رابردووەوە، کە پلەکانی گەرما لە مانگی تەممووز و ئاب تا رادەیەک جێگیربوون.

لەلایەکی دیکەوە، پێشبینی و ئاماژەکان بەو ئاڕاستەیەن کە لە مانگی ئەیلولی داھاتوو، شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی ڕۆژئاوا و باکوری عێراق بگرنەوە، کە ھەورەبروسکەی لەگەڵدادەبێت، ئەوەش بەھۆی کاریگەرییەکانی دەریای سورەوە. 


PM:11:22:07/08/2024