بە فەرمانی محەمەد شیاع سوودانی، هەموو هێزە چەکدارەکانی عێراق بە گشت جۆر و پێکهاتەکانەوە خرانە ئامادەباشییەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی ئاب بە فەرمانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق هەموو هێزەکانی عێراق خرانە دۆخی ئامادەباشییەوە.
لە فەرمانەکەی محەمەد شیاع سودانی ئاماژە بەوەشکراوە لە ١٨ تا ٢٥ی ئاب بە مەبەستی پاراستنی رێوڕەسمەکانی چلە و زیارەتکارانی شوێنە ئاینییەکان هێزە ئەمنییەکان دەکەونە ئامادە باشییەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە زۆربەی میدیا جیهانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن لەم دوو ڕۆژە ئێران هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل