كه‌شناسێكی دیاری عێراقی پێشبینی ده‌كات، ئه‌مشه‌و و سبەینێ هه‌ینی (با) به ئاراسته‌ی باكوری خۆرئاوا به‌رده‌وام بێت، پێشبینیش دەکات کە وه‌رزی بارانبارینی ئه‌مساڵ له هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و ئه‌نباره‌وه ده‌ستپێبكات.
سادق عه‌تییه، كه‌شناسی ناسراوی عێراقی له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پێشبینی ده‌كات، لەسەرجەم شارەکانی عێراق ئه‌مشه‌و و سبه‌ینێ هه‌ینی (با) به ئاراسته‌ی باكوری خۆرئاوا به‌رده‌وام ده‌بێت.
سادق عه‌تییه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات، هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه به‌منزیكانه پله‌كانی گه‌رما نزم ببنه‌وه، به‌ڵام نمه باران به‌تایبه‌ت له كاتی شه‌ودا به‌رده‌وام ده‌بێت به‌تایبه‌ت له ناوچه جیاجیاكانی پارێزگای ئه‌نبار و خۆرهه‌ڵاتی شاری سلێمانی.
ئه‌و كه‌شناسه عێراقییه له پۆسته‌كه‌یدا دەشڵێت" زۆرجار ئه‌و بارانه هه‌وره بروسكه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت و له دوای نیوه‌شه و كۆتایی پێدێت، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه وه‌رزی بارانی ئه‌مساڵ له‌و دوو پارێزگایه‌وه ده‌ستپێده‌كات".