هەریەک لە وڵاتانی ئەمریکا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و بەریتانیا هۆشداری بە کۆماری ئیسلامی ئێران دەدەن و دەڵێن" دۆخی ناوچەکە تێکدەچێت".
وڵاتانی ئهمریكا، بەریتانیا، فەڕهنسا، ئهڵمانیا و ئیتاڵیا، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی ئابی ٢٠٢٤ لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا بڵاویانکردەوە" سهركردهكانی وڵاتان پشتگیری تهواوی خۆیان بۆ ههوڵه بهردهوامهكان بۆ هێوركردنهوهی گرژییهكان و گهیشتن به ڕێككهوتنی ئاگربهست و ئازادكردنی زیندانییهكان له غهززه دهردهبڕن".
هەروەها پشتگیریان لە بانگەوازە هاوبەشەکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و عەبدول فەتاح سیسی سەرۆکی میسر و تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر کرد بۆ نوێکردنەوەی دانوستانەکان لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا، بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە ڕێککەوتنەکە لە زووترین کاتدا.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا پشتگیری خۆیان بۆ ئیسرائیل دەربڕی لە بەرامبەر هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و دەڵێن" ئاسایشی ناوچەکە تێکدەچێت، ئەگەر ئێران هێرشبکاتە سەر ئیسرائیل".