هێزێكی پێشمەرگە بە هەڵە دەكەونە ناو هێزەكانی داعش

لەناوچەی كەركوك‌و لەنزیك ناحیەی رەشاد هێزێكی پێشمەرگەی كوردستان بە هەڵە دەكەنەوە ناو هێزەكانی داعش‌و پاش شەڕە تەقەیەكی زۆر هێزەكانی پێشمەرگە دەربازیان دەبێت.

سەرچاوەیەك لەو تیمە ئێعلامییەی لەگەڵ ئەو هێزەی پێشمەرگەدا بووە، بە سپی میدیای رایگەیاند: ئەمرۆ لە كەركوك‌و لە نزیك ناحیەی رەشاد، ئەو هێزەی پێشمەرگەی كوردستان بەهەڵە دەكەوێتە ناو بەرەی هێزەكانی داعش ‌و دواتر شەرە تەقە دەستپێدەكات، بەڵام پێشمەرگەكان دەتوانن بە سەڵامەت رزگار ببن‌و تەنیا یەك ئۆتۆمبیلی مەدەنی دەسوتێت.



PM:03:29:16/06/2014