ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لهسهر رێگای خەلیفان پێشمەرگەیەکی خەڵکی چۆمان درایە بەردەستڕێژی گولە و دەکوژرێت.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، کاتژمێر ٤:١٥ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٣ی شووبات هاووڵاتیەک کەپیشهی پێشمەرگە بووە لە هێزی باڵەک لە نزیک خەلیفان لە لایەن چەند کەسێکەوە دەدرێتە بەر دهسترێژی گولەو گیانلهدهستدهدات.
هەر بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، پێشمەرگەکە حەوت گوللـهی بەرکەوتووە، هاوڕێیەکیشی لەگەڵیدا بووە برینداربووە، هۆکاری کوژرانیشی کێشەی کۆمەڵایەتی بووە.
جێی باسە، دوای بردنیشی بۆ نەخۆشخانە هاووڵاتیەکە دەست بە جێ گیان لە دەست دەدات، هاوکات ئەو کەسەشی کە تۆمەتبارە بەو تاوانە دوای تێپەڕبوونی کەمتر لە یەک کاتژمێردەستگیرکراوە، لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان لەسەر لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامن.