بههۆی بڵاوبوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پهروهردهی سلێمانی بڕیاری ڕاگرتنی دهوامی له خوێندنگەیەک دا.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی لە نوسراوێکدا کە واژۆی دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەسەرە باس لەوەکراوە، دوای ئەوەی حەوت توشبوی کۆرۆنا لە خوێندنگەی بنەڕەتی ئامێدی كوڕان تۆمارکرا، پاڵپشت بە رێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە بڕیاردرا بە راگرتنی پرۆسەی خوێندن لەو خوێندنگەیەدا.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو قوتابخانەیە بەگوێرەی رێنماییە تەندروستییەکان بۆ ماوەی ١٤ رۆژ پرۆسەی خوێندن تێیدا رادەگیرێت.