شێنێ دەبێتە شاجوانی جیهان؟

پاش ماوەیەك لە دەرنەكەوتنی شێنێ عەزیزی شاجوانی كوردستانی ساڵی 2014، دانەنانی هیچ پۆستێك لە پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك، بە هەواڵێكی نوێیوە دەگەڕێتەوە.
شێنێ عەزیز ئاماژە بەوە دەكات كە ماوەیەكە زۆر بە خوێندنەوەوە سەرقاڵە بووە و نەیتوانی هەواڵ و چالاكی نوێی هەبێت، هەروەها  سەرقاڵی پرۆژەیەكی گەورەش بووە بۆ بەشداری كردن لەپێشبڕكێی شاجوانی جیهان بۆ ساڵ 2014.
شێنێ نوسیوێتی "دوای هەوڵا و ماندووبوونێكی زۆر، خۆشبەختانە وەك (شاجوانی كوردستان 2012-2013) دەتوانم بەشداری لەو كێبڕكێیە بكەم كە وا بڕیارە لەمانگی (تشرینی یەكەم یاخود تشرینی دووەم)ی ئەمساڵا لە وڵاتی بەریتانیا ئەنجام بدرێت".






PM:02:46:17/06/2014