دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق وتارێکی پێشکەشکردو داوای گفتوگۆی کرد لە نێوان لایەنە ناکۆکەکاندا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوەو رایدەگەیەنێت" پشتیوانی لێدەکات".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند" پشتیوانی له بانگه‌وازی به‌رێز کازمی، سه‌رۆک وه‌زیران ده‌که‌م بۆ گفتوگۆی نیشتمانیی نێوان لایه‌نه ناکۆکه‌کانی عێراق‌و گفتوگۆیه‌کی نیشتمانیی راسته‌قینه‌ی قووڵ بۆ رێککه‌وتنی یه‌کجاری و چاره‌سه‌رکردنی ریشه‌یی کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی فیدراڵی به‌پێی ده‌ستوور".
ئەمە لە کاتێکدایە، نیوەرۆی ئەمرۆ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند" داوای گفتوگۆیەکی نیشتمانیانە دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا".
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی" عێراق سوورە لەسەر ئەوەی، کە نابێت عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێی دەرەکی".