مستەفا کازمی بەبۆنەی نەورۆزەوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە

سەرۆکی وەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بەبۆنەی نەورۆزوە پەیامێکی بڵاوکردەوەو داوای یەک رێزی وڵات و پاراستنی دەستکەوتە دیموکراسییەکان دەکات.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مستەفا کازمی:

پیرۆزبایی لەگەلی كورد و سەرجەم عێراقییەكان دەكەین بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، لەم ڕۆژەدا جەخت لەیەكڕیزی وڵات و پاراستنی دەستكەوتە دیموكراسییەكانی دەكەینەوە، ئامانجمان تێپەڕاندنی بارگرانییە ئابوری و تەندروستییەكان و بڵاوكردنەوەی گیانی برایەتییە لەنێوان سەرجەم پێكهاتە عێراقییەكان.



PM:08:51:20/03/2021