بەڕێوەبەری قوتابخانەی زەرگەتە ئەمڕۆ بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، مامۆستا ئومێد بەڕێوەبەری قوتابخانەی زەرگەتە و ئەندامی لقی سلێمانی ی.م.ک بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایکرد.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ١٢٤ هەزار و ١٣٢ كەس و لەوانە سێ هەزارو ٧٠٢ كەسیان گیانیان لەدەستداوەو ١١٠ هەزارو ٧١٣ كەسیان چاكبونەتەوە.