سەرۆکایەتی کۆمار لەسەر سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رھه‌م ساڵح بۆ شاری ھه‌ولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكرده‌وه و ڕایدەگەیەنێت" لەكۆبونه‌وه‌كاندا باس له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق كرا به‌جۆرێك ببێته ده‌رفه‌تێك بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی حوكمڕانی و تێپه‌ڕاندنی دۆخی نه‌خوازراوی ئێستا".
حه‌سه‌ن جیهاد، وته‌بێژی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوەکەدا باسی لەوەکردووە، د به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق سه‌ردانی هه‌ولێری كرد له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كۆبوه‌وه.
حسه‌ن جیهاد وتیشی" له‌و كۆبونه‌وانه‌دا دواپێشهات و گۆڕانكاریه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق و هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا و ته‌ئكید له یه‌كخستنی هه‌وڵ و تواناكان كرا به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و ناكۆكیه‌كان و هێنانه‌دی یه‌كڕیزی نیشتمانی كه خزمه‌تی سه‌رجه‌م عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكات".
وتەبێژەکەی سەرۆک کۆمار لەڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووە" له كۆبونه‌وانه‌دا باس له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرا به‌جۆرێك ببێته ده‌رفه‌تێك بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی حوكمڕانی و تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه‌ی ئێستا و گه‌راندنه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵك به سندوقه‌كانی ده‌نگدان".
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردانه وتی" كۆبونه‌وه‌كان له كه‌شێكی دۆستانه‌دا به‌ڕێوه‌چون و تیایاندا باس له میكانیزمی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان كرا به‌گوێره‌ی ده‌ستور و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق به‌پشتبه‌ستن به دیالۆگ و لێكگه‌یشتن".
حه‌سه‌ن جیهاد باسی له‌وه‌شكرد، سه‌رۆك كۆمار سه‌ردانی به‌ڕێزان مامۆستا سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی، مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی كرد له‌و دیدارانه باس له پێویستی هێنانه‌دی یه‌كریزی نیشتمانی و چاره‌سه‌ری ناكۆكیه‌كان و یه‌كخستنی هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كان كرا بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌رو پێشهاته‌كان.