بزووتنەوەی ئیسلامی بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکات

رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان، عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رایگه‌یاند" بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ناکەن و بایکۆتی پرۆسەکە دەکەن، 

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا، عیرفان عەبدولعەزیز رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی رایگه‌یاند " لەبەر ئەوەی ناتوانن وەک جاری پێشوو پارێزگاری لە دەنگی هاوڵاتیان بكەین، بۆیه‌ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەین".
 
لە درێژەی قسەکانیدا رەخنە لە هەڵوێستی هەندێک حیزبی هەرێم دەگرێت و دەڵێت " بەداخەوە ئەو حزبانەی كە لەسەر تەلەفزیۆن ئەو هەموو بانگەشە گەورە گەورانە دەكەن، بەڵام لەگەڵ ئەو حزبەی خۆیان پێیان دەوت گەندەڵ دەستدەخانە ناو دەستیەوە بۆ بەدەستهێنانی كورسیەك".
 
عیرفان عەبدولعەزیز وتیشی " لە ئێستادا نەخشەی ئەنجامی هەڵبژاردن روونەو دیارەو پۆستەكانیش دیاریكراوە".

ئەمساڵ ١٠ ی تشرینی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت و حکومەتی کازمی جەخت لەسەر ئەنجامدانی لە کاتری خۆیدا دەکاتەوە.



PM:03:36:06/05/2021