ئەمڕۆ جارێکی دیکە مامۆستایانی وانەبێژ لە قەزایی سەیدسادق بایکۆتکردنی خوێندنیان ڕاگەیاند و لەبەردەم پەروەردە خێمەیان هەڵدا.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی ئایار بەشێك لە مامۆستایانی وانەبێژی قەزایی سەیدسادق دەستیان بە خۆپیشاندان كرد و داوا دەکەن كە حكومەتی هەرێم دایانبمەزرێنێت.
هەربەپێی زانیارییەکان، مامۆستایانی وانەبێژ لە ئێستادا دەستیانكردووە بەهەڵدانی خێمە و بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیانڕاگەیاندووە و ئامادەنین كۆتای بەدەربڕینی ناڕەزاییەتیەكان بهێنن تا داواكارییەكانیان جێبەجێ دەكرێت.