وێنە.. ئەکتەرێکی ناسراوی جیهانی گیانی لە دەستدا

ئەکتەری فلمی ناسراوی " تارزان" جۆو لارا، بەهۆی تێکشانی فڕۆکە تایبەتەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
 
بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان جۆ لارا لە فڕۆکەکەیدا هاوسەرەکەی و چەند کەسێکی دیکە لەگەڵ بووە، دوای تێکشکانی فڕۆکەکە و کەوتنە خوارەوەی بۆ ناو دەریا سەرجەم سەرنشینەکانی نێو فڕۆکەکە لەو رووداوەدا گیانیان لەدەستداوە. 

جۆ رۆژی شەممە لە فڕۆکەخانەی سمیرنا لەنزیک ناشڤیڵ فڕیوە و بەرەو فلۆریدا، بەڵام لە دەریاچەی پێرسی پریست دوای ماوەیەکی کەم لە دەستکردن بە فڕین، کەوتووەتە خوارەوە و تێکشکاوە.
 
لارا ساڵی 2018 لەگەڵ گوێن شامبلین هاوسەرگیریی کردووەو دوو منداڵیان لێ بەجێماوە، ناوبراو لە ٢ ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٢لە ساندیاگۆ لە ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا لەدایکبووە، ئەکتەرێکی دیاری ئەمریکی بووە، جگە لەوەش میوزیکژەن بووە. 



AM:12:11:31/05/2021