بارزانی كاكە حەمەی كرد بە فەرماندەی پێشمەرگە

بارزانی لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ شاری كەركوك، لەلایەن بەرپرسانی پێشمەرگەی كوردستانەوە پیشوازی لێكرا و وتارێكی پێشكەش كرد. هەر ئەمرۆش بارزانی حەمەی حاجی مەحمودی وەك فەرماندەی پێشمەرگە دەستنیشان كرد.

سەرۆكی (ماوە بۆدرێژكراو)ی هەرێمی كوردستان ئەمرۆ لە وتارەكەیدا لە كەركوك رایگەیاند: خەڵكی كەركوك ماوەیەكی زۆرە رووبەرووی ناخۆشی بوونەتەوە ببوونە ئامانجی تیرۆریستان و بەرچاومان روونە، كە داهاتووی ئەم شارە بۆ لەمەو دوا باشتر دەبێت و ئارامی بەخۆوە دەبینێت.

بارزانی وێرای سوپاسگوزاری خۆی بەخەڵكی ئەو شارە لەبەرامبەر وەستانیان لەدژی تیرۆریستان گوتیشی بۆبەرگری لەشاری كەكورك ئامادەم وەك پێشمەرگەیەك بەرگری لەو شارە بكەم و بەدڵنییاییەوە ئامادەم بۆ بەرگری.

هەروەها له‌ وته‌یه‌كدا، بارزانی محەمەدی حاجی مەحمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانی وەك فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری كەركوك ده‌ستنیشانكرد.

دوای وتارەكە سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی شارەكە و هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەو پاریزگایە سازكرد.



PM:03:57:26/06/2014